Accessibility links

خامەنەئی دەڵێت پێویستە ئێران توانایی لەشکری زیاد بکات بۆ ڕێگەگرتن لە شەڕ


ڕێبەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامەنەئی ڕۆژی شەممە لە میانەی کۆبونەوەیەکی سەرکردەکانی هێزی ئاسمانیدا ڕایگەیاند پێویستە ئێران توانا لەشکرییەکانی زیاد بکات بۆ شیانی ڕێگەگرتن لە شەڕ، و سزاکانی ئەمەریکای لەسەر وڵاتەکەی "تاوانکاری" ناودێر کرد.

ئاژانسی دەنگوباسی دەوڵەتی ئێران IRNA لە زاری خامەنەئییەوە دەڵێت " پێویستە ئێمە بەهێز بین تا ڕێگە لە هەر شەڕێک بگرین دژ بە وڵاتەکەمان. لاوازبوونمان دوژمنانمان هان دەدات تا هێرش بکەنە سەرمان."

کۆماری ئیسلامی بەڵێن دەدات تواناییە لەشکرییەکانی بەهێز بکات سەرەڕای فشارێکی زۆری ڕۆژئاوا بۆ کەمکردنەوەی تاوانییە لەشکرییەکانی لە ناویاندا بەرنامەی موشەکی بالاستیکی.

ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و واشنتن لە ساڵی 2018 وە زیادیان کردووە لەو دەمەوەی کە سەرۆک دانۆڵد ترامپ لە ڕێککەوتنی ناوکی ئێران کشایەوە و سزاکانەی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا.

تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕادەگەیەنێت خامەنەئی بە ئامادەبوانی گوتووە " لە دەمی شۆڕشەو ئەوان هەوڵ دەدەن ڕێگری لە بە‌‌هێزبوونی لەشکرمان بکەن .. بەڵام ئەمڕۆ بڕوانن لەئێمە. ئێمە تانەنت فڕۆکەمان دروست کردووە. ئێمە فشارەکانی ئەوانمان کردووە بە دەرفەت."

ئێران لەم هەفتەیەدا یادی 41 ساڵەی شۆڕشی ئیسلامی دەکاتەوە کە لە ساڵی 1979 محەمەد ڕەزا پەهلەوەی تیایدا ڕوخێندرا.

واشنتن سزا ئابوریەکانی سەپانەوە بەسەر ئێراندا و هەمو هەناردەی نەوتی ئێرانی قەدەغەکرد و دەڵێت هەوڵ دەدات لە ژێر ئەم فشارانە ئێران بگەڕێتەوە بۆ وتووێژکردن و ڕێککەوتنێکی فراوانتر ئەنجام بدرێت. بەڵام خامەنەئی کە کە سزاکانی ئەمەریکای وەکو " تاوانکاری" وەسف دەکات، ڕێگە نادات کاربەدەستانی ئێرانی وتووێژ لەگەڵ ئەمەریکا بکەن هەتا ئەو کاتەی ئەمەریکا نەگەڕێتەوە سەر ڕێککەوتنەکەو هەمو سزاکان هەڵنەگرێت. گوتیشی پێویستە ئێران ئابوری خۆی لە پشتبەستن بە هەناردنەکردنی نەوت جیابکاتەوە.

لە سەرەتای مانگی یەک دا ئێران و ئەمەریکا گەیشتنە کەناری شەڕ کاتێک ئەمەریکا بەهێزترین سەرکردەی لەشکری ئێران قاسم سولەیمانی لە عێراق کوشت. پاشان تارانیش بە هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی ئەمەریکا لە ناو عێراق وەڵامی دایەوە.

XS
SM
MD
LG