Accessibility links

عیراق بەنیازە پەیوەندییە لەشکرییەکانی لەگەڵ ڕووسیا بەهێزتربکات


وەزارەتی بەرگری عیراق لە بەیاننامەیەکدا گوتی عیراق و ڕووسیا گفتوگۆ لەسەر هەماهەنگی لەشکری دەکەن.

ئەم بەیاننامەیە هاتووە لەم دەمەی پەیوەندییەکانی عیراق و واشنتون گرژی بەخۆوە دیوە پاش کوشتنی جەنەڕاڵی ئێرانی قاسم سولەیمانی لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکاوە.

بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگری عیراق بڵاوکراوەتەوە دوابەدوای کۆبونەوەی نێوان فەریقی یەکەم روکن عوسمان ئەلغانمی سەرۆك ئەرکانی سوپای عیراق و مەکسیم ماکسیمۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عیراق لە بەغدای پایتەخت.

ئەم کۆبونەوەیە لە ڕەوشێکی تەمومژاویدا هاتووە سەبارەت بە دواڕۆژی عیراق ، پەیوەنییە لەشکرییەکانی وڵاتەکە و ئەمەریکا پاش کوشتنی جەنەڕاڵی ئێرانی قاسم سولەیمانی و سەرکردەی حەشدی شەعبی ئەبو مەهدی ئەلموهندس لە نزیك فڕۆکەخانەی بەغدا لە سەرەتای ئەم ساڵدا.

ئەلغانمی ئاماژەیدا بە ڕۆڵی مۆسکۆ لە شەڕی دژ بە داعش و گوتی ڕووسیا چەك و کەرەستەی لەشکری بۆ ‌هیزەکانمان دابینکردووە و گاریگەری خۆی هەبووە لە زۆربەی ئەو شەڕانەدا.

XS
SM
MD
LG