Accessibility links

ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ئامانجەکانی حەماس لە کەرتی غەززە پاش هێرشە موشەکییەکان بۆ سەر کۆمەڵگە ئیسرائیلییەکان


ئیسرائیل سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە هێرشی کردۆتە سەر ئامانجەکانی ملیتانەکانی حەماس لە کەرتی غەززە وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ هێرشی موشەکەکانی کە لە نیوەشەودا کرابووە سەر کۆمەڵگە ئیسرائیلییەکان. ئەمەش نوێترین توندوتیژییە پاش ئەوەی کە بەڕێوەبەرایەتی ترامپ پلانی ڕۆژهەڵای ناوەڕاستی ئاشکرا کرد، کە دەستبەجێ لەلایەن فەلەستینییەکانەوە ڕەتکرایەوە.

لەشکری ئیسرائیل دەڵێت بنکەی لەشکری چەکی حەماس کراوەتە ئامانج و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.

کەرتی غەززەلە ماوەی چەند مانگی ڕابوردوودا تا ئەندازەیەک ئارام بوو وەکو بەشێک لە ئاگربەستی نافەرمی نێوان حەماس و ئیسرائیل، بەڵام ئاڵۆزییەکان لەم هەفتەیەدا زیادیان کردەوە پاش ئەوەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ پلانەکەی ئاشکرا کرد، کە بەشێکی زۆری لە بەرژەوەندی ئیسرائیلدایە.

بە پێی ئەو پلانە ئیسرائیل ڕێگەی پێدەدرێت هەمو ئۆردوگانی نیشتەجێبووە جووەکان لە کەناری و دۆڵی ستراتیژی ئوردنیش بلکێنێت بە خۆیەوە. لەبەرامبەریشدا مافی خودموختاری سنوورداریش دەرێت بە فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززەو چەند بەشێکی کەناری ڕۆژئاوا.

XS
SM
MD
LG