Accessibility links

تاهیر خالیدی: گەمارۆکانی ئەمەریکا گورزێکی کەمەرشکێنە بۆ ئێران


لەناو کۆماری ئیسلامی ئێراندا بێ لە ناکۆکییەکانی ناو دەسەڵاتداران، کەلێنێکی گەورەی بێ متمانەیی کەوتۆتە نێوان دەسەڵات و خەڵکەوە.

بەڵگەی هەرە سەرکیش لێرەدا ئەو شەپۆلی ناڕەزاییانەن کە شار و شارۆچکەکانی ناو ئێرانیان گرتۆتەوە.

ئاستی بێزاری خەڵک زۆرە بەرامبەر تەواوی سیاسەتە ناوخۆیی و دەرەوەییەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەڵام پرسیارەکە لەوەدایە ئایا ئەم ناڕەزایی و بێزارییە دەگۆڕدرێت بۆ سەرهەڵدانێکی سەرتاسەری لە ئێراندا کە ببێتە مایەی گۆڕینی ڕژێمی ئێستای ئێران؟

تاهیر خالیدی، نوسەر و لێکۆڵەر لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باس لە ڕەوشی ئێران دەکات و دەڵێت " ڕەوشێکی زۆر خراپ لە بارەی ئابورییەوە هەیە وە هەڵاوسانێکی زۆر هەیە لەو ووڵاتە تا ڕادەی لە %40 بۆ %50 ، ئەمەش شتێکی شاراوە نییە کە ئەو گەمارۆیانەی ئەمەریکا پشتی ئێرانی شکاندووە، بەڵام خراپی و ئاڵۆزیی ڕەوشی ئابوری ڕاستەخۆ ناتوانێت ڕژێمێک بڕۆخێنێت".

لە وەڵامی پرسیارێکی کە ئایە چەندی تر ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەتوانێت بەرگەی ئەو فشارانە بگرێت، هەم فشارە ناوخۆییەکان و هەروەهاش ئەو فشارانەی بەهۆی سزاکانی ئەمەریکاوە لەسەر ئێرانن بەرێز خالیدی دەڵێت" ئەوەندەی من شارەزایم هەبێت هیچ کەسێک ناتوانێت پێشبینی تا شەش مانگی دیکە لە ڕەوشی هیچ ووڵاتێكدا بکات، ڕەوشی ئێران بەشێکی گرێدراوی ناوخۆییە و بەشێکی نێودەوڵەتیە ، ئێران بە جۆرێک لە جۆرەکان وەک زۆربەی ووڵاتان نییە ،بەڵکو ئیمپراتۆریەتێکی هەیە".

دەقی وتووێژەکەی باڵا ئاکۆ لەگەڵ تاهیر خالیدی

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:56 0:00


XS
SM
MD
LG