Accessibility links

کۆرۆنا دەبێتە ڕێگر لەبەردەم چینییەکاندا


تاران ڕێگەنادات ئەوانەی لە وڵاتی چینەوە بە فڕۆکە دەچنە ئێران، لە وڵاتەکەدا دابەزن، وەک هەوڵێک بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. ئەم هەنگاوەی ئێران کاریگەریی نەرێنی دەبێت بەسەر بەرنامە و پلانەکانی تارانەوە بۆ هاندانی گەشتیارە چینیەکان تا سەردانی ئێران بکەن. ئەم بەرنامە و پلانانەی ئێران بۆ برەودان بە کەرتی گەشتیاری، بە مەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی سزا سەپێندراوەکانی ئەمەریکایە بەسەر ئەو وڵاتەدا.

هیندستانیش 324 هاووڵاتی خۆی لە شاری وهانی چین ناوەندی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکردووە لە کاتێکدا سەدان کەسی هیندی لە زانکۆکانی ئەو وڵاتەدا دەخوێنن.

پاش ئەوەی ڕۆژی شەممە ئەو هاووڵاتیانە گەیشتنەوە شاری نیو دلهی ڕەوانەی دوو بنکەی تەندروستی کران کەلایەن لەشکرەوە دامەزراون و لەوێ بۆ ماوەی دوو هەفتە لە ژێر چاودێریدا دەبن.

هیندستان ڕۆژی پێنجشەممە یەکەم حاڵەتی ڤایرۆزی کۆرۆنای لە هەرێمی کرالای باشوری وڵاتەکە ڕاگەیاند کە ئەوەیش خوێندکارێکە و لە وهانەوە گەڕابۆوە بۆ هیندستان.

هاوکات کۆمپانیای ئاپڵ کە بەیەکێک لە کۆمپانای هەرە گەورەکان دادەنرێت، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند هەمو بازاڕە فەرمییەکان و ئۆفیسەکانی لە چین هەتا 9 ی مانگی 2 دادەخات بەهۆی مەترسیەیکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە. ئەمەش پاش ئەوەی لە سەرەتای ئەم هەفتەیە ئاپڵ سێ لە بازاڕەکانی داخست لە چین.

XS
SM
MD
LG