Accessibility links

وتووێژەکانی نێوان ئەمەریکا و تالیبان لە قەتەر جارێکی تر کێشەی تێدەکەوێت


وتووێژەکانی تالیبانی ئەفغانستان لەگەڵ ئەمەریکا لەسەر ڕێککەوتنێکی ئاشتی جارێکی تر ڕاگیرایەوە بەهۆی جیاوازییەکان لەسەر چۆنییەتی کەمکردنەوەی توندوتیژییەکانی یاخیبوان.

دواین قەیران لە وتووێژەکانی ئاشتی، کە قەتەر بەڕێوەدەچوون، لە کاتێکدا هاتۆتە گۆڕێ هێرشەکانی تالیبان بۆ سەر هێزەکانی حکومەتی ئەفغانی کە ئەمەریکا پشتیوانی لێدەکات بە شێوەیەکی بەرچاو لە ماوەی هەفتەی ڕابوردوودا زیادیان کردووە سەرباری زستانێکی زۆر سەخت لە ناوچەکە.

بەهۆی ئەو توندوتیژییانە ژمارەیەک خەڵکی لە هەردوولا کوژراون و زیانەکانی خەڵکی سڤیلیش لە سەرانسەری ئەفغانستان زیادیان کردووە.

سوهەل شاهین دەمڕاستی تیمی وتووێژەکانی تالیبان ڕۆژی هەینی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ئەمەریکا تاوانبارە بەرامبەر ئاستەنگە نوێیەکانی کە ڕووبەڕووی وتووێژەکان بوونەتەوە. ئەو گوتیشی " ئێمە ڕازی بووین بەوەی کە لەماوەی ڕۆژانی مۆرکردنی ڕیککەوتنەکە کەشێکی ئارام دابین بکەین، بەڵام ئەمەریکاییەکان داواکانیان زیاد کرد و ئەمەش تەگەرەی لە وتووێژەکاندا دروست کرد."

لایەنی ئەمەریکا هێشتا هیچ لێدوانێکی لەسەر ڕاوەستانی وتووێژەکای ڕۆژی هەینی نەداوە. بەڵام واشنتن هەمیشە داواکاری ئەوە بووە کە ئەو گروپە یاخیبووە پێویستە توندوتیژییەکان کەم بکەنەوە بەر لە مۆرکردنی هەر ڕێککەوتنێک.

XS
SM
MD
LG