کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەهۆی مەترسییەکان لە ڤایرۆسی کرۆنا ڕێگە نەدراوە سێ هاووڵاتی چینی بێنە ناو هەرێمی کوردستانەوە.
کاربەدەستانی فڕۆکەخانەی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند ئەو سێ سەرنشینە ڕەوانەی دوبەی کرانەوە کە لەوێوە هاتبوون بۆ هەولێر.
چەند وڵاتی جیهان لە ڕۆژی هەینییەوە گەشتەکانیان ڕاگرتووە ڕۆژێک پاش ئەوەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی باری نائاسایی تەندروستی لە جیهاندا ڕاگەیاند.
فڕۆکەخانەی بەسەرەش لە عێراق ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند ڕێگەی نەداوە هیچ کەسێکی کە لە چینەوە گەشتی کردبێت بۆ عێراق بێتە ناو وڵاتەکەوە جا گرنگە نییە سەرنشینەکە خەڵکی هەر شوێنێک بووبێت.