Accessibility links

کاربەدەستانی ئەمەریکا نێوی ڕاستەقینەی ڕێبەری نوێی داعش ئاشکرا دەکەن


کاربەدەستانی بەرگری ئەمەریکا لەو بڕوایەدان توانیویانە ڕێبەری ئێستای ڕێکخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی ئاشکرا بکەن کە هەتا ئێستا بە ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقورەیشی ناسرابوو.

داعش دەستنیشانکردنی قورەیشی وەکو خەلیفەی نوێی لە مانگی 10 ی ڕابوردوو ڕاگەیان، تەنها چەند ڕۆژێک پاش کوژرانی ڕێبەری پێشوویان ئەبو بەکر ئەلبەغدادی، بەڵام ڕاستی و دروستی ناسنامەی پرسیاری زۆری لەسەر بوو.

کاربەدەستێکی بەرگری ئەمەریکا بە مەرجێک ناوی ئاشکرا نەکرێت بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە، ئێستا ئەمەریکا بە متمانەوە ئاشکرای کردووە قورەیشی حاجی عەبدوڵایە.

ڕێبەری پێشوی داعش ئەبوبەکر ئەلبەغدادی
ڕێبەری پێشوی داعش ئەبوبەکر ئەلبەغدادی

عەبدوڵا کە بە ناوی ئەمیر محەمەد سەید عەبدولڕەحمان ئەلمەولاش دەناسرا، زانایەکی ئاینییە کە پێستر ئەندامی ئەلقاعیدە بوو لە عێراق و پاشان بوو بە یەکێک لە یاریدەدەرە باڵاکانی بەغدادی.

بەپێی کاربەدەستانی زانیاری ئەمەریکا عەبدوڵا ئەندازیاری کوشتنی بەکۆمەڵی ئێزیدییەکان بوو و بەرپرسی چاودێریکردنی هەندێک لە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕێکخراوە تیرۆرستییەکە بوو لە جیهاندا.

کاربەدەستانی بەرگری و دژە تیرۆری ئەمەریکا کە لەمێژەوە گومانیان هەبووە لەوەی قورەیشی و عەبدوڵا هەردووکیان یەک کەسبن بەڵام ئێستا گومانیان لەوە نەماوە.

هەڵسەنگاندنی ئەمەریکا بۆ ناسنامەی ڕاستەقینەی قورەیشی لەگەڵ هەڵسەنگاندنەکانی ئاژانسە زانیارییەکانی تردا هاوشێوەیە، هەرچەندە هەندێکیان هێشتا کێشەیان هەیە بەهۆی میراتی نیژاەییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتێکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ئەو ڕێکخراوە تیرۆرستییە " نژادی تورکومانی وای کردووە هەندێک لە وڵاتانی ئەندام وا بیر بکەوەنە کە ڕەنگە تەنها بژارەیەکی کاتی بێت" جا پرسیارەکە ئەوەیە ئایە بەڕاستی خۆی بە قورەیشی هاشمیە دەناسێنێت کە داعش بە مەج بۆ خەلافەت دایدەنێت.

داعش دەست بەجێ هەوڵی دا هەمو گومانێک و دژبەرییەک لەسەری نەهێڵێت، هەڵمەتێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دەستپێکرد کە تیایدا وێنەی چەکدارانی داعش لە ئافریکاوە بۆ فلپین نیشان دەدات کە تیایدا بەیعە دەدەن بە ڕێبەرە نوێیەکەیان.

ئەندامانی داعش
ئەندامانی داعش

بەڵام هەندێک لە دەزگا هەواڵگرییەکان گومان لەسەر ڕاستی و دروستی هەڵمەتەکە دەردەبڕن و پرسیار لەسەر ئەوە دەکەن ئاخۆ ڕێبەرایەتی نوێی ئەو گروپە تیرۆرستییە دەتوانێت پشتیوانانی لە لە ماوەکانی داهاتوودا کۆبکاتەوە.

ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی ئاماژە بەوەش دەکەن داعش بەلایەنی کەم لە سوریا و عێراق وا دیارە، گرفتی هەیە، نەیتوانیەوە خۆپیشاندانەکانی عێراق و ناکۆکییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران بقۆزێتەوە.

ژەنەڕال ئاڵکس گرینکویچ جێگری سەرکەردی باڵای هێزی هاوپەیمانان بۆ شکستپێدانی داعش بەم دواییانە بە پەیامنێرانی پەنتاگۆنی ڕاگەیاند " لەو بڕوایەدا نیم هەڕەشەیەکی دەمکی هەبێت یان سەرهەڵدانەوەیەکی دەستبجێ هەبێت."

XS
SM
MD
LG