Accessibility links

سەرۆکی عێراق هەتا سەرەتای مانگی دوو بۆ لایەنە سیاسییەکان دیاری دەکات تا سەرۆک وەزیرێک دەستنیشان بکەن


سەرۆکی عێراق کاتی دیاریکراوی داناوە بۆ کوتلە سیاسییە نەیارەکان تا سەرۆک وەزیرێک دەستنیشن بکەن، نزیکەی دوو مانگ پاش ئەوەی سەرۆک وەزیری کاربەڕێکەر عادل عەبدول مەهدی لەژێر فشاری خۆپیشاندەران دەستیلەکارەکەی کێشایەوە.

سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند " ئەگەر پارتە سیاسییەکان هەتا 1 ی مانگی دوو لە شوێنی عادل عەبدوڵ مەهدی لەسەر کەسێک ڕێکنەکەون، ئەوا من سەرۆک وەزیرێکی کاتیی دەستنیشان دەکەم."

بەڕێز ساڵح لە بەیاننامەکەیدا دەڵێت ئەگەر کوتلە سیاسییەکان هەتا کاتی دیاریکراو لەسەر کەسێکیان دەستنیشان نەکرد ئەوا بێ دوودڵی بەرپرسیارێتی دەستووری بەجێ دەگەیەنیت و خۆی کەسێک بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان دەکات.

عادل عەبدول مەهدی لە مانگی 12 پاش ئەوەی ئایەتوڵا عەلی سستانی، کەسایەتی هەرە دەسەڵاتداری ئاینی شیعەکان لە عێراق پشتیوانی کردنی لە حکومەتەکەی ڕاگرت، دەستیلەکار کێشایەوە. دانانی عەبدولمەهدی لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی لایەنە نەیارەکانی سائیرون بە سەرۆکایەتی موقتەدا ئەلسەدر و فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری بوو و هەتا ئێستا هیچ کام لەو کوتلانە نەیانتوانیوە لەسەر کاندیدێک ڕێکبکەون بۆ جێگرەوەی عەبدولمەهدی.

XS
SM
MD
LG