Accessibility links

هێزی ئەفغانی 62 سەرباز لە زیندانی تالیبان ڕزگار دەکات


کاربەدەستان لە ئەفغانستان ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند لە ئۆپەراسیۆنەێکی لەشکریدا لە باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە 62 ئەندامی هێزەکانی ئاسایش کە لە زیندانەکانی تالیباندا بوون ئازاد کراون. هاوکات ئەو گروپە یاخیبووە دەڵێت لە هێرشە نوێیەکانیدا بەلایەنی کەم 18 ئەندامی هێزەکانی ئاسیشی ئەفغانی کوشتووە.

وەزارەتی بەرگری ئەفغانی لە بەیاننامەیدا ڕایگەیاند هەڵمەتە کۆماندۆکەی نێوەندی گروتووخانەیەکی یاخیبوان لە ناوچەی بالا مورغاب لە پارێزگای بادغس ئەنجامدرا.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە پێنج پاسەوانی تالیبان دەستگیر کراون. زۆربەی ئەوانەی لەو گرتووخانەیەدا بوون ئەندامی لەشکری نیشتمانی ئەفغانی بوون.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە تالیبان هیچ ڕاگەیاندێکی لەبارەی ڕووداوەکەوە نەداوە.

هاوکات کاربەدەستان دەڵێن بەهۆی هێرشێکی گەورەی یاخیبوان لە شەوی سێشەممە بۆ سەر بنکەیەکی لەشکری لە باکوری پارێزگای کوندوز بەلایەنی کەم 18 ئەندامی هێزەکانی ئاسایش کوژراون کە زۆربەیان ئەندامی لەشکری نیشتمانی بوون.

بەیاننامەیکی تالیبان دەڵێت چەکدارەکانی لە بنکەیەکی دەشتی ئارچی 35 ئەندام یتالیبانیان کوشتووەو چوار لەوانەشیان دەستگیر کردووە، هەرچەندە زۆربەی جار ئەو گروپە زیادەڕۆیی دەکەن لە ئامارەکانیان.

.

XS
SM
MD
LG