Accessibility links

سەرۆکی عێراق لەگەڵ پاپای ڤاتیکان کۆدەبێتەوە


پاپا فرانسس ڕۆژی شەممە چاوی بە سەرۆکی عێراق کەوت و هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی پێویستە ڕێز لە سەروەری خاکی عێراق بگیرێت پاش ئەوەی لەم مانگەدا لەلایەن ئەمەریکا و ئێرانیشەوە هێرش کرایە سەر خاکی عێراق.

سەرۆکی عێراق بەرهەم ساڵح نزیکەی نیو کاتژمێر وتووێژی تایبەتی لەگەڵ پاپا ئەنجام دا و پاشان لەگەل دوو دیپلۆماتی ڤاتیکان وەزیری دەرەوە کاردینال پیترۆ پارۆلین و قەشە پاوڵ گالاگەری کۆبۆوە.

ڤاتیکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "لە میانەی وتووێژەکاندا سەرنج خراوەتە سەر ئاستنەگەکانی ئەمدواییانەو گرنگی بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و بونیاتنانەوە و هەروەها هانی ڕێگەکان دراوە بۆ وتووێژکردن و دۆزینەوەیەکی چارەسەری بەردەوام لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان بە ڕێزگرن لە سەروەری نیشتمانی".

XS
SM
MD
LG