Accessibility links

جەزایر میوانداری کۆبونەوەیەکی دراوسییەکانی لیبیا دەکات


دراوسییەکانی لیبیا ڕۆژی پێنجشەممە کۆبونەوەیەکیان لە پایتەختی جەزایر سازکرد لە چوارچێوەی هەوڵەکانی نێودەوڵەتی بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ قەیرانی لیبیا کە خەرێکە دەبێتە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر سەقامگیری هەرێمەکەدا.

کۆبونەوەکە وەزیرانی دەروەی تونس و میسر و تشاد و دبلوماتانی سودان و نەیجەر گرتەوە . هەروەها مایکۆ ماسی وەزیری دەروەی ئەڵمانیای تیا ئامادەبوو تا بەشداربووان لە دەرئەنجامی کۆنگرەی لوتکەیی لیبیا ئاگاداربکاتەوە ئەوەی لە یەکشەممەی ڕابردوودا لە بەرلین بەڕێوەچوو.

جێ باسە زۆر لە وڵاتانی ئەفەریکا سکاڵایان کردبوو لەوەی لە وکۆنگرەیەی بەرلین دوورخرابوونەوە، ئەوەی لە کۆتاییدا هێندی بەڵینی تیا درا بۆ ڕێزگرتن لە ئابلوقەی چەکی سەر لیبیا و خۆلادان لە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتەدا.

سەڕەرای ئەوەش هەردوو لایەنی شەڕی لیبیا کە بریتین لە فایز ئەلسەڕاج سەڕۆکی حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی بنکە لە تەڕابلس و خەلیفە حەفتەر کەسایەتی بەهێز و سەرکردەی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا ، قایڵ نەبوون لە بەرلین کۆببنەوە.

ئەلسەراج و حەفتەر هەروەها لە کۆبونەوەی جەزایریش ئامادەنەبوون.

واچاوڕوانیش دەکرێت ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا کە پشتیوانی حکومەتی ئەلسەراج لە لیبیا دەکات لە ڕۆژی یەکشەممەدا بگاتە جەزایر.

تورکیا هێزەکانی ڕەوانەی لیبیا کردووە بۆ یارمەتی حکومەتی ئەلسەراج و هاوکات حەفتەر لەلایەن رووسیا و میسر و ئیمارات پشتیوانی دەکرێت.

XS
SM
MD
LG