Accessibility links

دادگای نەتەوە یەکگرتووەکان فەرمان دەدات میانمار ڕۆهینگیا موسوڵمانەکان لە جینۆساید بپارێزێت


دادگای نێونەتەوەیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان فەرمانی داوە بە میانمار " هەمو هەنگاوێک بنێت کە لە دەسەڵاتیدا بێت" بۆ ڕێگری کردن لە جینۆسایدی دژ بە موسوڵمانە ڕۆهینگیاکان ئەو گروپە نژادییەی کە فشاریان بۆ برا ماڵەکانی خۆیان جێبهێڵن هاوکاتی سەرکوتکردنە کوشندە لەشکرییەکەی ساڵی 2017.

بڕیارەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی دادگا لە وەڵامی سکاڵایەکی مانگی 11 ی ڕابوردوو بوو کەلەلایەن وڵاتی گەمبیای ڕۆژئاوای ئافریکاوە لە بری ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی دژ بە میانمار تۆمار کرابوو. لەو سکاڵایەدا میانمار تاوانبار کراوە بە سەرپێچیکردن لە ڕێککەوتنی جینۆسایدی 1948.

لە مانگی هەشتی ساڵی 2017 زیاتر لە 700 هەزار ڕۆهینگیا هەڵاتن بۆ سنوری بەنگلادێش بە مەبەستی ڕزگاربوونیان لە هەڵمەتەکانی لەشکری میانمار لە هەرێمی ڕاخاینی باکوری ڕۆژئاوای میانمار. لێکۆڵینەوەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەریخستووە ئەو هەڵمەتە " بە مەبەستی جینۆساید" کراوە لەسەر بنەمای ئەو وتووێژانە کە لەگەڵ ڕزگاربواندا کراوە کە باسیان لە شێوازی کوشتنکارییەکان، دەستدرێژی سێکسی و سوتانی تەواوەی گوندەکانیان کردووە.

لە کاتی خوێندنەوەی بڕیارەکەی دادگا لە لاهای، سەرۆکی دادگاکە عەبدولقەوی ئەحمەد یوسف گوتی ڕۆهینگیاکان " لە ئێستادا لە مەترسییەکی ڕاستەقینەدان" بەهۆی چەوسانەوەیان بە دەستی لەشکر.

دادگاکە فەرمانیشی داوە مینمار لە ماوەی چوار مانگدا ڕاپۆرتی خۆی پێشکەش بکات لەسەر ئەوەی چ کردارێک دەکات بۆ بەجێگەیاندنی بڕیاری دادگا و پاشانیش هەمو شەش مانگ جارێک ڕاپۆرتی پێداچوونەوەی پێشکەش بکات.

ڕێبەری دیفاکتۆی میانمار ئاون سان سوچی مانگی ڕابوردوو لە میانەی دانیشتنی دادگادا بەرگری لە لەشكری وڵاتەکە کرد.

سوچی کە لە ساڵی 1991 خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی وەرگرت بەهۆی هەڵوێستە دیموکراسیخوازەکانی دژ بە فەرمانڕەوای لەشکری ئەو کاتە، کە بۆ ماوەی 15 ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر بوو تا لە ساڵی 2010 دا ئازاد کرا. بەڵام بەرگرییەکانی لە کردارەکانی لەشکری ولاتەکەی دژ بە ڕۆهینگیاکان بە تەواوەتی زیانی بە ناوبانگی گەیاند لە نێو کۆمەڵگای نێونەتەوەییدا کە وەکو کەسایەتییەکی دیموکراسیخواز و بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤ پێشتر دەناسرا.

ڕۆهینگیاکانی میانمار لە یاسایی وڵاتییبونی ساڵی 1982 بێبەشکراون. میانمار ڕۆهینگیاکان بە کۆچبەری نایاسایی بەنگلادێشی دەزانێت.

XS
SM
MD
LG