Accessibility links

سەرۆک ترامپ لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی کۆدەبێتەوە


سەرۆک دانۆڵد ترامپ ڕۆژی چوارشەممە لە داڤۆسی سویسرا چاوی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی کەوت.

لە میانەی کۆبونەوەکەدا ترامپ گوتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا و دامەزراندنی ناوچەیەکی پارێزراو لەگەڵ تورکیا بۆ هەمو لایەک لەوە باشتربوو کە بیری لێ دەکرایەوە. لە میانەی کۆبونەوەکەدا ترامپ بە بارزانی گوت " لەمێژە ئێمە دەمانویست چاومان بە یەک بکەوێت و ئێمە زۆر بە باشی پێکەوە کارمان کردووە. وەکو دەزانن، ئێمە سوریامان لە ناوچە سنوورییەکان بەجێهێشت. ئەمەش زۆر بەباشی لەگەڵ تورکیا ئەنجام درا. زۆر لەوە باشتر بوو کە بیری لێدەکرایەوە. ئەوان ناوچەی ئارامیان هەیە. و من پێزانینم هەیە بۆ هەمو ئەو شتانەی کردووتن بۆ ئەوەی تا پارێزراو بێت. بەڵام زۆر گرنگە وەکو دەزانیت، ئێمە نەوتمان هەیە و من سەربازەکانم هێشتۆتەوە بۆ پاراستنی نەوتەوەکە و ئێمە کار لەسەر ئەوە دەکەین. ئێمە زۆر بەباشی پاراستوومانە. هەروەها بەهەزران زیندانی داعشیشمان هەیە. ئێمە ١٠٠٪ خەلافەتەکەمان کۆنترۆڵ کردووە. ناوچەیەکی زۆر جێگەی سەرنجە. بەڵام ئێمە پەیوەندییەکی زۆر باشمان پێکەوە هەیە و جێی خۆشحاڵییە ئێستا لەگەڵ تۆدام. زۆر سوپاست دەکەم".

پاشان بارزانیش سوپاسی ترامپی کرد بۆ پشتیوانیکردن لە شەڕی دژ بە داعش و گوتی " سوپاس بۆ ڕێبەرایەتیت و پشتیوانی کردنت. ئێمە پێکەوە داعشمان شکستپێدا. بۆیە بە ناوی خەڵکی کوردستانەوە پێم خۆشە سوپاس و پێزانی خۆمانت ئاراستە بکەم بۆ ڕێبەرایەتیکردن و پشتیوانیەکەت".

XS
SM
MD
LG