Accessibility links

کۆشکی بێکینگهام: هێنری و مێگن دەبێت ئەو بڕە پارەیە بگێڕنەوە کە بۆ نوێکردنەوەی ماڵەکەیان بەکاریان هێنابوو


کۆشکی بێکینگهام ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند شازادە هێنری و مێگنی هاوسەری چی تر ناتوانن نازناوی خێزانی شاهانەی بەریتانیا بەکاربهێنن.

شاژن ئیلیزابێت لە بەیاننامەیەکدا کاتێک باس لەو هاوسەرانەو کوڕەکەیان دەکات دەڵێت " هێنری، مێگن و ئارچی هەمیشە ئەندامی خۆشەویستی خێزانەکەم دەبن" .

بەڵام کۆشکەکە ڕایشیگەیاند ئەوان چیتر بودجەی گشتییان پێنادرێت و دەبێت ئەو پارەیەش بگێڕدرێتەوە کە بۆ نۆژەنکردنەوەی ماڵەکەیان لە نزیک کۆشکی وێندسۆر خەرجیان کردبوو. کۆشکی بێکینگهام ئەو بڕەپارەیە بە 2 ملیۆن و 4 سەد پاوەنی باجدەرانی بەریتانیا ڕادەگەیەنێت.

ئەم ڕاگەیاندنەی کۆشکەکە پاش ئەو ڕێککەوتنەیە کە ڕێگە درا هێنری و مێگن دەستبەرداری کارە گشتییەکانیان بن و کۆشکی شاهانە جێبهێڵن.

XS
SM
MD
LG