Accessibility links

سەرەڕای فشارەکان خۆپیشاندەرانی عێراقی سوورن لەسەر ئەوەی بەردەوامبن لە خۆپیشاندان


خۆپیشاندەرانی ناڕازی کە چەند مانگێکە لەسەر پردێکی سەرەکی بەغدا چادریان هەڵداوە ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند ئەوان سوورن لەسەر مانەوەیان سەرەڕای پێکدادانەکان لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش کە خۆپیشاندەرێکی تێدا کوژرا.

کاربەدەسانی ئاسایشی و سەرچاوەکانی تەندروستی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند هێزەکانی ئاسایشی عێراق ڕۆژی هەینی بەلایەنی کەم خۆپیشاندەرێکیان کوشت و 25 خۆپیشاندەری تریش بریندار بوون لە کاتێکدا گازی فرمێسکڕژێنیان بەکارهێنا بۆ بڵاوپێکەردنی خۆپیشاندەران کە هەوڵیان دابوو بەربەستەکانی پرسی سنەک بشکێنن.

ئەو پردە نزیکە لە مەیدانی تەحریری ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت کە هەزاران کەس چەندین مانگە لەوێ خۆپیشاندان دەکەن و بەهۆی پێکدادانەکانی ئەمدواییانەش کاربەدەستان پەڕینەوەیان لەو پردەوە قەدەغە کردووە.

سەرچاوەیەکی تەندروستی ڕایگەیاند خۆپیشاندەرەکەی ڕۆژی هەینی کاتێک گیانی لە دەستدا کەقوتوی گازە فرمێسکڕژێنەکە بەر ملی کەوتبوو.

گوتەبێژێکی ئۆفیسی سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند خۆپیشاندەران لە ڕۆژی هەینی هێرشیان کردبوو بۆ شکاندنی بەربەستەکانی سەر برجەکە و هێزەکانی ئاسایشیش میتۆتی ناکوشندەیان بەکار هێناوە بۆ ڕێگری کردن لێیان.

XS
SM
MD
LG