Accessibility links

سەرۆکی تورکیا داوا دەکات وڵاتانی ئەوروپا پشتیوانی لە حکومەتەکەی فائیز سەراج بکەن


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەر لە کۆبونەوەکەی بەرلین داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد پشتیوانی حکومەتی لیبیای بنکە لە ترابلس، کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێونەتەوەییەوە دانیپێدانراوە، بکەن.

لە نوسراوێکدا کە ڕۆژی شەممە لەسەر ماڵپەڕی پۆلیتیکۆ بڵاوکراوەتەوە ئەردۆغان بە ڕێبەرانی ئەورپا دەڵێت " پێویستە هەندێک کەمتر قسەبکەن و سەرنج بخەنە سەر هەنگاوە ڕژدەکان" لەو وڵاتەی باکوری ئافریکا کە بەهۆی شەڕ وێران بووە.

ئەردۆغان لەگەڵ بەشداری دەکات لە کۆبونەوەی ڕێبەرانی ڕوسیا، ڕۆژئاوا و وڵاتانی عەرەب وە هەروەها لایەنەکانی ئۆپزسیۆنی لیبیا لە ڕۆژی یەکشەممە لە بەرلین. ئەم کۆبونەوە لوتکەییە هەوڵێکە بۆ ڕاگرتنی شەڕی نۆ مانگە لە دەوروبەری ترابلوسی پایتەخت.

ئەو ئاگربەستەی لەلایەن تورکیا و ڕوسیاوە پێشنیازکرابوو هەفتەیەک لەمەوبەر سەپێندرا، هەرچەندە ڕاپۆرت لەسەر شەڕوپێکدادان بەردەوام هەیە.

تورکیا پشتیوانی لە حکومەتی بنکە لە ترابولس بە ڕێبەرایەتی فائیز سەراج دەکات و لە سەرەتای ئەم مانگە هێزی تورکی نارد بۆ لیبیا بۆ هاوکاری کردنیان لە شەڕی دژ بە هێزەکانی بنکە لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە بە ڕیبەرایەتی ژەنەڕاڵ خەلیفە هەفتار.

لە بابەتەکەی ماڵپەڕی پۆلیتیکۆ ئەرۆدغان خەلیفە هەفتاری بە " لۆردی جەنگ" و " پیلانگێری کودەتا" ناودێر کردووە.

XS
SM
MD
LG