Accessibility links

لەدەرئەنجامی شەڕ و مووشەکباران بەدەیان کەس لە باکووری سوریا دەکوژرێن


سەڕەرای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن ڕووسیا و تورکیاوە بەڵام بەهۆی شەڕ و ‌هێرشی ئاسمانی بەردەوام لە پارێزگای ئیدلب لەوەتای ڕۆژی چوارشەممەوە بەدەیان کەس کوژراون لەم دەمەی هێزەکانی حکومەت هەوڵ دەدەن بەرەو شارێکی ستراتیژی پێشڕەوی بکەن.

ئاژانسی فەرمی سانا دەڵێیت بەهۆی تۆپبارانی گەرەکێكی دانیشتوان لەلایەن تاقمە تیروریستییەکانەوە، شەش سیڤیل لە حەلەب کوژران.

حکومەتی دیمەشق نیازی خۆی دووپاتکردۆتەوە بۆ دەستگرتنەوە بەسەر ناوچەی ئیدلب و دەوروبەری سەڕەڕای ڕێککەوتنەکانی ئاگربەست ئەوەی بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوودا شکستیان هێناوە لەو پارێزگایانەی کەوتۆنەتە ژێر دەسەڵاتی هەیئەت تەحریرئەلشام کە پێشتر بە بەرەی نوسڕە دەناسران کە هەروەها لەو شۆینانەدا دەستەو تاقمی خاوەن دەسەڵاتی کەمتری تێدایە.

چاودیری مافی مرۆڤی سوری ڕۆژی پێنچشەممە پشتڕاستیانکردەوە شەڕ و پێکدان شەوی چوارشەممە لە باشووری موعەرەت ئەلنوعمان لە ئیدلب پەرەی سەندووە لەپاڵ هێرشی ‌ئاسمانی هێزەکانی سوریاو ڕووسیا و لەدەرئەنجامدا 26 چەکدار کە زۆربەیان سەر بە هەیئەت تەحریرئەلشام و هەروەها 29 لەهێزەکانی ڕژێم و دەستەوتاقمەکانیان کوژراون.

XS
SM
MD
LG