Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: ئێرانییەکان لە خامەنەئی و سوپای پاسداران وەڕەس بوون


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپەیۆ ڤیدۆیەکی ناڕەزاییەکانی خەڵکی ئێرانی لە تویتەکەیدا بڵاو کردۆتەوە و دەڵێت ئێرانییەکان لە دەستی خامەنەئی و سوپا گیریان خواردووە.


مایک پۆمپەیۆ لە تویتێکدا نوسیویە " دەنگی خەڵکی ئێران ڕوونە. ئەوان وەڕەس بوون لە درۆکانی ڕژێم، گەندەڵییەکان، گەوجەیی و دڕندایەتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە ژێر دەسەڵاتی خامەنەیی. ئێمە لەگەڵ خەڵکی ئێران دەوەستین کە شایستەی داهاتوویەکی باشترن."

ئەم تویتەی پۆمپەیۆ لە کاتێکدایە چەندین گرتە ڤیدیۆ بڵاوبوونەتەوە کە نیشان دەدات خۆپیشاندەران لە تاران ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و داوای دەستلەکارکێشانەوەی خامەنەئی دەکەن. ئەمەش پاش ئەوەی ئێران بە فەرمی دانیبەوەدا نا کە بەهەڵە ئەو فڕۆکە ئۆکرانیەی خستۆتە خوارەوە کە 176 کەسی تێدا کوژران.

XS
SM
MD
LG