Accessibility links

خۆپیشاندەران لە تاران داوای دەستلەکارکێشانەوەی خامەنەئی دەکەن


ژمارەیە خۆپیشاندەر لە ئێران ڕۆژی شەممە ڕژانە سەر شەقامەکان و داوای دەستلەکارکێشنەوەی ڕێبەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامەنەئی دەکەن پاش ئەوەی تاران ڕایگەیاند لەشکری وڵاتەکە بە هەڵە فڕۆکە ئۆکرانییەکەی خستۆتە خوارەوە کە هەر 176 سەرنشینەکەی ناوی کوژران.

چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەسەر تویتەر بڵاو کراوەتەوە کە تیایدا نیشان دەدات خۆپیشاندەران لە تاران داوای دەستلەکارکێشانەوەی خامەنەئی دەکەن.

لە ڤیدیۆکاندا دەرکەوتووە سەدان خۆپیشاندەر لە بەردەم زانکۆی ئەمیر کەبیر دروشمی دژ بە خامەنەئی دەڵێنەوە. بەڵام ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز دەڵێت نەیتوانیوە ڕاستی و دروستی ڤیدیۆکان پشتڕاست بکاتەوە.

XS
SM
MD
LG