Accessibility links

ئۆکرانیا و کەنەدا داوا دەکەن ئێران بەرپرسیار بکرێت پاش دانپیانانی بە خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ئۆکرانی


پاش ئەوەی سوپای پاسدارانی ئێران دانی بەوەدانا کە بە هەڵە ئەو فڕۆکە ئۆکرانییەی خستۆتە خوارەوە کە 176 کەسی تێدا کوژران سەرکردەیەکی هێزی ئاسمانی سوپاکە ڕۆژی شەممە لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ڕایگەیاند " من بەرپرسیارێتی تەواو دەگرمە ئەستۆ و مل کەچ دەبن بۆ هەر بڕیارێک کە بدرێت." ئەو گوتیشی ئەو کاتەی کە زانیاری لەسەر کەوتنی فڕۆکەکە پێدرا هیوای خواست خۆشی بمردایە.

سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە سەرۆکی ئۆکرانیا، داوای کرد بەتەواوەتی هەمو بەرپرسیارێتییەکانی کردنە خوارەوەی ئەو فڕۆکەیە بگیرێتە ئەستۆ کە هەر 176 کەسەکەی ناوی کوژران.

سەرۆکی ئۆکرانیا بەشداری لە ڕێوڕەسمێک بۆ قوربانیانی فڕۆکە ئۆکرانییەکە دەکات کە لە ئێڕان کەوتە خوارێ
سەرۆکی ئۆکرانیا بەشداری لە ڕێوڕەسمێک بۆ قوربانیانی فڕۆکە ئۆکرانییەکە دەکات کە لە ئێڕان کەوتە خوارێ

ڤلۆدمێر زیلینسکی گوتی ئەو " لێکۆڵینەوەیەکی تەواو و کراوەشی دەوێت کە تیایدا بەرپرسیارەکانی ئەو ڕووداوە بدرێنە دادگا، تەرمی قوربانییەکان ڕادەستبکرێت، قەرەبووی کەسوکاریان بکرێتەوە و بە رێگای کەناڵە دیپلۆماسییەکانیش داوای لێبوردنی فەرمی بکرێت."

پاشان زیلینسکی گوتی ئێڕان وێنە، گرتەی ڤیدیۆیی و کەرەستەی تری زۆری خستۆتە ڕوو بۆ ئەوەی ببینرێت کە لێکۆڵینەوەکان بە شێوەیەکی تەواو ئەنجام دەدرێن.

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ڤادیم پریستایکۆ گوتی شارەزایانی ئۆکرانیا لە ئێران " هاوکاری تەواو کراون و ڕێگەیان پێدراوە بچنە شوێنی ڕوداوەکە و دەستیان ڕابگات بە زانیارییەکان". ئەو گوتیشی تیمی ئۆکرانیا دەستی ڕادەگات بە هەمو گفتوگۆ تۆمارکراوەکانی نێوان نێوەنندی کۆنتڕۆڵی هێڵی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی تاران و فڕۆکەوانەکانمان."

سەرۆک وەزیری کەنەدا بەشدای کرد لە ڕێوڕەسمی مۆمداگیرسان بۆ قوربانیانی فڕۆکە ئۆکرانییەکە
سەرۆک وەزیری کەنەدا بەشدای کرد لە ڕێوڕەسمی مۆمداگیرسان بۆ قوربانیانی فڕۆکە ئۆکرانییەکە

سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ داوای کردووە " شەفافیەت و ڕەوایی بدرێت بە خێزانەکانی قوربانیان." زۆربەی سەرنشینەکانی کەنەدی بە ڕەچەڵەک ئێرانی بوون. و ترودۆ گوتیشی " ئەم ڕووداوە کارەساتێکی نیشتمانیە بۆمان و هەمو کەنەدا تاعزیەبارە".

سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانیش ڕایگەیاند لێکۆڵینەوەیەکی لەشکری دەریخستووە " بەهۆی هەڵەیەکی مرۆییەوە موشەکێک هەڵدراوە" کە فڕۆکەی بۆینگ 737 ی خستۆتە خوارەوە و بە " هەڵەیەکی کە لێخۆشبوونی تیا نییە" وەسفی کرد.

ڕێبەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامەنەئیش کە بە پێی ڕاپۆرتان ڕۆژی هەینی لە دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاگادار کراوەتەوە ، خەمباری خۆی دەربڕی و فەرمانی دا بە هێزە لەشکرییەکان کە " کەموکوڕییەکان " چارەسەر بکەن تا جارێکی تر کارەساتێکی لەو جۆرە ڕوونەداتەوە.

XS
SM
MD
LG