Accessibility links

سەرۆک ترامپ: هیچ ئەمەریکاییەک لە هێرشەکانی ئێران زیانی پێ نەگەیشتووە


لە میانەی وتارێکیدا لە کۆشکی سپی سەبارەت بە هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر دوو بنکەی سەربازی لە عێراق کە هێزەکانی ئەمەریکای سەرۆک ترامپ وتارەکەی بەوە دەستپێکرد " هەتا ئەو کاتەی کە من سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بم ئێڕان ناتوانێت بیت بە خاوەنی چەکی ناوکی".

سەرۆک ترامپ باسی لە هێرشەکان کرد و گوتی " پێوسیتە هەمو ئەمەریکاییەکان خۆشحاڵ بن کە هیچ ئەمەریکاییەک لە هێرشەکانی ڕژێمی ئێران زیانی پێ نەگەیشتووە.

ئەو باسی کوشتنەکەی قاسم سولەیمانی کرد و گوتی ئەو پلانی هێرشێکی بۆ زیان گەیاندن بە ئێمە داڕشتبوو.

XS
SM
MD
LG