Accessibility links

سەرۆکی ئێران لە وەڵامدانەوەی ترامپ : هەڕەشە لە نەتەوەی ئێران مەکە


سەرۆکی ئێران حسن رۆحانی ڕۆژی دووشەممە هۆشیاری دایە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کە هەرگیز هەڕەشە لە نەتەوەی ئێران نەکات ، ئەمەش لە دوای ئەوەی ترامپ گوتی 52 لە شوێن و بنکەکانی ئێران دەکەینە ئامانج بە شوینە گرنگە کلتوریەکانیشەوە ئەگەر ئێران هەر پەلامارێک بۆ سەر هێزە ئەمریکیەکان و بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا ئەنجام بدات.

حەسەن رۆحانی لە تویتێکدا گوتی ئەوان ئەگەر ئاماژە بە 52 شوێن دەکەن پێویستە بیر لە ژمارە 290 بکەنەوە و هەرگیز هەڕەشە لە نەتەوەی ئێران نەکەن، مەبەست لە 290 ئەوەیە کە لە مانگی 7 ی ساڵی 1988 کاتێک کەشتی جەنگی ئەمریکا فرۆکەیەکی گەشتیاری ئێرانی لە کەنداو خستە خوارەو کە بۆە هۆی گیان لەدەستدانی 290 سەرنشینی نێو فڕۆکەکە.

XS
SM
MD
LG