Accessibility links

هێرشی موشەکی کاتیوشا بۆ ناوچەی سەوز و بەنکەی ئاسمانی بەلەد لە بەغدا


دوو سەرچاوی پۆلیس لە عێڕاق بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە ڕۆژی شەممە موشەکێکی کاتیوشا بەر شوێنێکی نزیک باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتووە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.

بەڵام سەرچاوەکان دەڵێن بەهۆی هێرشێکی هاوەن بۆ گەڕەکی جادرییە کە ئەویش نزیکە لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکاوە 5 کەس بریندار بوون.

هاوکات دوو سەرچاوی ئاسایشیش ڕایانگەیاندووە دوو موشەکی کاتیوشا بەر بنکەی ئاسمانی بەلەد لە باکوری بەغدا کەوتووە کە هێزەکانی ئەمەریکا لەوێ جیگیرن.

XS
SM
MD
LG