Accessibility links

سەرۆکی فەرەنسا تاوتوێی ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ سەرۆکی عێڕاقدا دەکات


سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ڕۆژی شەممە تاوتوێی ئاڵۆزییەکانی ئەمدواییانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لەگەڵ سەرۆکی عێراق بەرهەم ساڵح و ڕێبەری دیفاکتۆی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب ( ئیمارات) شێخ محەمەد بن زەید ئەلنەهیان کرد.

ئۆفیسی ماکرۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە ئیمانوێڵ ماکرۆن و بەرهەم ساڵح لە نزیکەوە لە پەیوەندیدا دەبن بۆ هەوڵی ڕێگەگرتن لە زیاتر تەشەنەسەندنی نائارامییەکانی عێراق و ناوچەکانی سنوری.

بەیاننامەکەی ئۆفیسی ماکرۆن لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران گەیشتۆە ئاستێکی بەرز پاش کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی ئەلموهەندس لەلایەن ئەمەریکاوە لە بەغدا.

XS
SM
MD
LG