سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا مستەفا شەنتۆپ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند پەرلەمان بڕیارێکی پەسەند کرد بۆ ڕێگەدان بە ناردنی هێز بۆ لیبیا و بەمەش ڕێگە خۆش دەبێت بۆ زیادکردنی هاوکارییە لەشکرییەکان سەرەڕای ڕەخنەی زۆر لەلایەن یاسادانەرانی ئۆپزسیۆنەوە.
شەنتۆپ گوتی بڕیارەکە بە 325 دەنگی بەڵێ بەرامبەر 184 دەنگی نەخێر پەسەند کرا. هەمو پارتە سەرەکییە ئۆپزسیۆنەکانی ناو پەرلەمان دەنگیان دژی بڕیارەکە دا.