Accessibility links

ئینتەرپۆڵ بە فەرمی داوای دەستگیرکردنی کارلۆس غۆسن لە لوبنان دەکات


ڕۆژی پێنجشەممە لوبنان هۆشداری لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپۆڵ بۆ دەستگیرکردنی سەرۆکی پێشوی نیسان کارلۆس ‌غۆسن پێگەیشت ئەمەش لە کاتێکدایە کە تورکیا دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوەیەک لەسەر هەڵاتنی لە ژاپۆنەوە.

غۆسن بوو بە کەسایەتییەکی هەڵاتووی جیهانی کاتێک ڕۆژی سێشەممە ئاشکرای کرد کە هەڵاتووە بۆ لوبنان بۆ ئەوەی ڕزگاری بێت بە وتەکانی خۆی لە سیستمی ناڕەوای دادپەروەری ژاپۆن.

سەرجاوەیەکی دادوەری لوبنان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە داواکارییەکەی ئینتەرپۆل بۆ دەستگیرکردنی کەسێکی هەڵاتوو، گەیشتۆتە دەستی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی لوبنان و پێویستە ئەوانیش بینێرن بۆ دەسڵاتی دادوەری.

کاربەدەستانی حکومەتی لوبنان هەتا ئێستا لەم بارەوەیەوە نە هیچیان گوتووە و نە هیچ هەنگاوێکیشیان ناوە.

غۆسن کە ڕەگەزنامەی فەرەنسا، لوبنا و بەرازیلیشی هەیە بە قاچاخ بە ڕێگای کۆمپانیایەکی تایبەتی ئاسایشیەوە لە تۆکیۆ دەرباز کرا.

ئەم پلانەش بۆ سێ مانگ بەردەوام بوو و پێویستی بەوە دەکرد بە تورکیادا تێپەڕبێت.

پۆلیسی تورکیا لە ڕژی پێنجشەممە حەوت کەسیان دەستگیر کرد لە ناویاندا چوار فڕۆکەوانیش، وەکو بەشێک لە لێکۆڵینەوەکان لەسەر تێپەڕبوونی غۆسن بە وڵاتەکەدا.

.

XS
SM
MD
LG