Accessibility links

بومەلەرزەیەک بە هێزی 5.8 باکوری ڕۆژهەڵاتی ئێران دەهەژێنێت


بومەلەرزەیەک بە هێزی 5.8 ڕۆژی پێنشەممە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئێرانی هەژاند، بەڵام تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی وڵاتەکە دەڵێت هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆەتەوە.

نێوەندی بومەلەرزەکە لە نزیک شارۆچکەی سەنگانی سەر سنوری ئەفغانستان بوو کە نزیکەی 10 کەسی لێ دەژین.

مورتەزا سەلیمی بەرپرسی هەوڵەکانی بەهاناچوون لە ڕێکخراوی مانگی سوری ئێرانی بە کەناڵەکەی ڕاگەیاند " نزیکەی 14 گوند زیانێکی کەمیان بەهۆی ئەو بومەلەرزەیە لێ کەوتووە، هیچ کەس بریندار نەبووە و زۆربەی زیانەکانی ڕووخانی دیواری گەوڕەکان بووە."

ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی بە زۆرترین شێوە دەکەوێتە سەر هێڵی بومەلەرزە. لە ساڵی 2003 بومەلەرزەیەک کە هێزەکەی 6.6 بوو لە پارێزگای کرمانی باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی داو 31 هەزار کەس کوژران و نزیکەی تەواوی شاری دێرینی بام لەناوچوو.

XS
SM
MD
LG