Accessibility links

بەهۆی هێرشێکی حکومەتی سوریا لە ئیدلب هەشت کەس دەکوژرێن


ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری دانیشتوان و گەواهدەران لە ئیدلب ڕادەگەیەنێت هەشت کەس لە شارۆچکەی سارمینی ئیدلب کوژراون.

ئاژانسەکە ڕایگەیاند قوربانییەکان بریتین لە 5 منداڵیش و 16 کەسی بریندار بوون.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن موشەکەکانی سوریا بەر خوێندنگایەک کەوتوون کە ئێستا بۆتە شوێنی ژیانی چەند خێزانێکی ئاوارەی ئیدلب.

سارمین یەکێکە لەو شارۆچکەو گوندانەی ئیدلب کە بۆتە ئامانجی هێرشە توندەکانی فڕۆکە ڕوسیاییەکان و تانکەکانی حکومەتی سوریا.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەفتەی ڕابوردوو ڕایگەیاند لە پاش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی حکومەتی سوریا و هێرشە ئاسمانییەکانی ڕوسیا 235 هەزار خەڵکی سڤیل لە ماڵەکانی خۆیان لە ئیدلب هەڵاتوون.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕۆژی پێنجشەممە ڕابوردوو هۆشداری دژی کوشتنی خەڵکی مەدنی لە هەرێمی ئیدلبی دایە ڕوسیا، سوریا و ئێران.

XS
SM
MD
LG