Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا: هێزی زیاتر ڕەوانەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا دەکرێت


وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئەسپەر ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هێزی زیاتر دەنێرێت بۆ باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا، و داواشی لە حکومەتی عێراقی کرد هاوکاری بکەن لە پاراستنی کارمەندانی ئەمەریکا.

ئەسپەر لە بەیاننامەیەکدا گوتی " ئێمە هێزی هەنگاوی گونجاوی سەربازیمان ناوە بۆ مسۆگەرکردنی سەلامەتی هاووڵاتیانی ئەمەریکا، سەربازەکان و دیپلۆماتان لە وڵاتەکەدا، و بۆ مسۆگەرکردنی مافی بەرگری کردن لە خۆمان ئێمە هێزی زیاتر دەنێرین بۆ پشتیوانی کردن لە هێزەکانمان لە باڵیۆزخانەکە."

ئەسپەر گوتیشی " هەوەکو چۆن لە هەمو وڵاتێکدا، ئێمە پشت بە وڵاتی میواندار دەبەستین بۆ هاوکاریکردنی پاراستنی هاووڵاتیانمان، و ئێمە داوا لە حکومەتی عێراقیش دەکەین ئەرکە نێونەتەوەییەکانی بەجێ بگەیەنێت و ئەو کارە بکات. ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردن لە گەلی عێراق و عێراقێکی ئازاد، سەربەخۆ سەرکەوتوو."

XS
SM
MD
LG