Accessibility links

سەڵاحەدین بەهادین بە ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان هەڵدەبژێردرێتەوە


لە یەکەم ڕۆژی کۆنگرە دوو ڕۆژییەکەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کە لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت، ئەندامانی کۆنگرە لە نێوان سەلاحەدین بەهادین و ئەبوبەکر کاوانی، سەڵاحەدین بەهادینیان بە ئەمینداری گشتی حزبەکەیان هەڵبژاردەوە.

زیاتر لە 900 ئەندامی یەکگرتوو لە کۆنگرەی هەشتەمدا دەنگی خۆیان دا پاش جیاکردنەوەی دەنگەکان ئەمینداری گشتی حزبەکە سەلاحەدین بەهادین 546 دەنگی بەدەستهێنان بەرامبەر 342 دەنگ بۆ ئەبوبەکر کاوانی.

لەو کاتەوەی کە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 1994 بە فەرمی دامەزرا، هەشت کۆنگرەی ئەنجام داوەو ئەمەش حەوتهەم جارە سەلاحەدین بەهادین بە ئەمینداری گشتی کۆنگرەکە هەڵبژێردرێت.

XS
SM
MD
LG