Accessibility links

گروپێکی عێراقی دەڵێت 490 خۆپیشاندەر لە مانگی 10 وە هەتا ئێستا لە وڵاتەکە کوژراون


کۆمسیۆنی نیمچە فەرمی مافەکانی مرۆڤی عێراقی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند بەلایەنی کەم 490 خۆپیشاندەر لە بەغدا و شارەکانی تری باشوری عێراق لە خۆپیشاندانە ناڕەزاییەکانی دژ بە حکومەتەدا لەماوەی نزیکەی سێ مانگی ڕابوردوو کوژراون.

عێراق 1 ی مانگی 10وە دووچاری ئاڵۆزییەکی زۆر بووە لە کاتەوەی خۆپیشاندەران بۆ دەربڕینی ناڕەزاییەکانیان بەرامبەر بە گەندەڵی، نەبوونی خزمەتگوزاری و بێکاری ڕوویان کردە سەر شەقامەکان. ئەوان گۆڕانکاری سەرتاسەری دەکەن لەو سیستمە سیاسییەی کە پاش داگیرکردنی عێراق بەڕێبەرایەتی ئەمەریکا لە ساڵی 2003 وە هاتە ئاراوە.

خۆپیشاندانەکان بوو بەهۆی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیر عادل عەبدولمەهدی لە کۆتایی مانگی ڕابوردوودا. خۆپیشاندەرانیش داوا دەکەن کاندیدێکی سەربەخۆ پۆستەکە بگرێتە دەست.

خۆپیشاندەرانی کە ڕێبەرێکیان نییە، گەوەرترین ئاستەنگیان خستۆتە بەردەم چینی فەرمانڕەوایان وڵاتەکە. هێزەکانی ئاسایشی بە توندی وەڵامی خۆپیشاندەرانی بێچەکیان دایەوە. بە گولەی ڕاستەقینەو گازی فرمێسکڕژێن و بۆمبی دەنگی بڵاوە بە خۆپیشاندەران کراوە و ئەمەش بۆتە هۆی کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران.

فەیسەڵ عەبدوڵا ئەندامێکی کۆمسیۆنی نیمچە فەرمی مافەکانی مرۆڤی عێراق دەڵێت 490 کەس کوژراون لە ناویاندا 33 چالاکوانیش وەک ئەو دەڵێت بە ئەنقەست کراون بە ئامانج.

زیاتر لە 22 هەزار کەسیش بریندار بوون.

عەبدوڵا دەشڵێت 56 خۆپێشاندەر بێسەروشوێنن پاش ئەوەی بە پێی ڕاپۆرتان ڕفێندراون.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ڕاپۆرتی باوەڕپێکراوی پێگەیشتووە کە گوایە کوژراون، ڕفاندن و دەستگیرکردنی بەهەڕەمەکی لەلایەن پیاوە چەکدارە نەناسراوەکانەوە ئەنجام دراوە کە بە ملیشا یان قەوارەیەکی چەکداری نەناسراو دادەنرێت.

XS
SM
MD
LG