کاربەدەستانی ئەمەریکا ڕادەگەیەنن کارمەندێکی گرێبەستی لەشکری ئەمەریکا لە هێرشێکی موشەکی ڕۆژی هەینی بۆ سەر بنکەی لەشکری عێراقی نزیک شاری کەرکوک کوژراوە.
ئەو کاربەدەستانەی کە بە مەرجێک ناویان ئاشکرا نەکرێت قسەیان کردووە دەڵێن جگە لەو کارمەندی کە کوژراوە چەند سەربازێکیش بە سوکی بریندار بوون. کاربەدەستان گوتیشیان ئەمە زانیارییە بەراییەکانە.
لەشکی عێراقیش لە بەیاننامەیەکدا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند چەند موشەکێک گیراوەتە بنکەی لەشکری K1 کە هێزەکانی ئەمەریکا و عێراقیشی لێن.