چین، ئێران و ڕوسیا مانۆڕێکی هاوبەشی دەریایی ئەنجام دەدەن هاوکاتی ئاڵۆزییەکان لە نێوان تاران و واشنتن.
کاربەدەستان لە چین و تاران ڕایانگەیاند ئەو مانۆڕە لەشکرییە لە ئۆقیانوسی هیندی و کەنداوی عەمان لە نێوان ڕۆژانی 27 بۆ 30 مانگی 12 بەردەوام دەبێت.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین وۆ قیان ڕۆژی پێنجشەممە بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند، چین دژە موشەکی شنین بۆ ئەو مانۆڕە دەنێرێت. ئەو زانیاری زیاتری نەدا لەسەر ئەوەی چەند هێز و کەشتی بە گشتی بەشداری لەو مانۆڕەدا دەکەن.
لە تارانیش گوتەبێژێکی باڵای لەشکری ئەبوفەزڵ شەکارچی گوتی ئەو مانۆڕە " ئاسایش سەقامگیر" دەکات لە هەرێمەکەدا. ئەو گوتیشی هۆکاری مانۆڕەکە " پەرەپێدانی ئاسایشی بازرگانی نێونەتەوەیی وشەڕی دژ بە تیرۆرسم و دزی دەریاییە لە هەرێمەکەدا."
ئەو مانۆڕانە هاوکاتە لەگەڵ زۆربوونی ئاڵۆزییەکان لە نێوان ئەمەریکا و ئێران.
واشنتن پێشنیازی ئەرکێکی دەریایی بەڕێبەرایەتی ئەمەریکایی لە کەنداوی فارسدا کردووە دوابەدوای ژمارەیەک هێرش لە نێوا ئاوەکانی کەنداودا کە ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی ئێرانی بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تاوانبار دەکەن. تارانیش نکوڵی لەو تۆمەتانە دەکات.
ناکۆکییەکانی نێوان واشنتن و تاران ئاڵۆزییەکانی زیاتریشی کرد لەو کاتەوەی کە سەرۆک ترامپ کە ڕێککەوتنی ناوکی لە مانگی 5 ی ساڵی 2018 کشایەوە و جارێکی تر سزاکانی سەپاندەوە بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران.