Accessibility links

تالیبان گروپێکی 27 چالاکوانی ئاشتی دەستگیر دەکات


گروپێکی چالاکوان لە ئەفغانستان دەڵێن یاخیبوانی تالیبان 27 کەسیان لە ڕۆژئاوای ئەفغانستان دەستگیر کردووە و بردویانن بۆ شوێنێکی نادیار.

بسمیلا وەتەندۆست، گوتەبێژێکی بزوتنەوەی ئاشتی گەل ناسراو بە PPM ڕایگەیاند ڕێکخراوەکەی پەیوەندی لەگەڵ 27 کەس لە ئەندامەکانی لەئوارەی ڕۆژی سێشەممەوە نەماوە لەو کاتەوەی ئەوان بە شەش ئۆتۆمبێل لە هەرێمی هیراتەوە بۆ فەرەح دەڕۆشتن.

ئەو گوتیشی ئەوان لەلایەن تالیبانەوە گیراون و ڕێکخراوەکەیان لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ڕێبەرانی تالیان بۆ مسۆگەرکردنی گەڕانەوەیان بە سەلامەتی.

موهیبوڵا موهیب، گوتەبێژی پۆلیسی فەرەح بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ئەو کاروانە نزیکەی کاتژمێر 3:30 ی پاش نیوەڕۆ لە ڕێگەی نێوان هیرات و فەرەح بینراون.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش تالبیان بە ئاشکرایی ڕفاندنی ئەوانی نەگرتۆتە ئەستۆ.

ئەو کاروانە بڕیار بوو بەرەوهەرێمەکانی ڕۆژئاوای ئەفغانستان غۆر و بادغیس بڕۆن بەڵام بەهۆی بەفرێکی زۆر و سەرماوە بەرنامەکەیان خۆیان گۆڕی. ئەوان هەوڵیان دا کۆبونەوەیەک بۆ ئاشتی لە هەرێمی فەرەح ئەنجام بدەن.

تالیبان لە ڕابوردوشدا چەندین چالاکوانی ئاشتی لە بەشە جیاجیاکانی وڵاتەکە دەستگیر کردووە. ئەوان پاش چەند ڕۆژێک ئازاد کراون.

ئەم گروپە نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر دامەزراوە ماوەیەکی کوت پاش ئەوەی خەڵکی لە شاری لەشکەرگای هەرێمی هێلماند کۆبونەوە بۆ خۆپێشاندان دژ بە هێرشێک کە زیاتر لە 15 کەسی کوشت پاشان دەستیان کرد بە ڕێپێوان بەرەوە کابوڵی پایتەخت.

چەندین هەفتە ئەندامانی گەروپەکە بە پێی بە نێو وڵاتەکەدا دەگەڕان لە هەردوو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەت و تالیبانیش و هەر لە ڕێگەیەدا خەڵکی تری کە ماندووبوون لە توندوتیژی بەشداری لەگەڵیاندا کرد.

ئەو گروپە هەمەجۆرە بریتییە لە منداڵی تەمەن 10 ساڵانیش و زۆربەیان قوربانی شەڕی ئەفغانستانن. گروپەکە لە ئاستی میدیای جیهانیشدا بایەخێکی زۆری پێ دراو بە ناوبانگ بوو.


XS
SM
MD
LG