Accessibility links

سەرۆکی تورکیا سەردانی تونس دەکات


ئۆفیسی سەرۆکایەتی تورکیا ڕادەگەیەنێت سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ڕۆژی چوارشەممە لە سەردانێکی چاوەڕوان نەکراودا گەیشتە تونس بۆ وتووێژکردن لەگەڵ هاوشانە تونسیەکەی. ئەمەش یەکەم سەردانی سەرۆکی وڵاتێکە بۆ ئەوێ لەو کاتەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە پایزی ئەم ساڵ ئەنجام درا.

سەردانەکە لە کاتێکدایە کە تورکیا هەوڵەکانی زیاد کردووە بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتن لەگەڵ ئەو وڵاتانەی سەر دەریای ناوەڕاست لە کاتێکدا ئانکرە لەگەڵ یۆناندا لە ئاڵۆزیدابوو بەهۆئ سەرچاوەکانی کەنارەکانی قوبرسی دابەشکراو.

لە مانگی ڕابوردوو تورکیا ڕێککەوتنێکی هاتوچۆی دەریایی لەگەڵ ئەو حکومەتەی لیبیا کە لە ئاستی نێونەتەوەیی دانیپیادا نراوە مۆر کرد و ئەمەش بوو بەهۆی زیاتر توڕە کردنی یۆنان. ئەسینا دەڵێت ئەو ڕێککەوتنە سەرپێچی کردنە لە یاسا نێونەتەوەییەکان، بەڵام ئانکەرە دەڵێت ئەمە هەوڵێکە بۆ پاراستنی مافەکانی خۆی لە هەرێمەکەدا و بە تەواوەتیش لەگەڵ یاسای دەریایی نێونەتەوەیی دەگونجێت.

ئۆفیسی ئەردۆغان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند وەزیرانی دەرەوەو بەرگری و هەروەها بەرپرسی دەزگا هەواڵگیرییەکانیشی لەگەڵیدا چوون. بەڵام هیچ وردەکاری تری لەسەر ناوەڕۆکی سەردانەکە یان مەبەستی وتووێژەکان ڕانەگەیاندووە.

ئەمەش یەکەم جارە سەرۆکی وڵاتێک سەردانی تونس بکات لە کاتەوەی لە مانگی 10 سەرۆک قەیس سەید پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی بۆ سەرۆکی وڵاتەکە هەڵبژێردرا.

وەکو بەشێک لە فراوانکردنی هاوکاری لەگەڵ لیبیای دراوسێی تونس، ئانکەرە ڕێککەوتنێکی هاوکاری لەشکریشی لەگەڵ حکومەتەکەی فەیاز ئەلسیراجی بنکە لە ترابلوس مۆرکردووە.

ئەردۆغان گوتی تورکیا ڕەنگە هێزی لەشکری بنێرێت بۆ لیبایا بۆ پشتیوانی کردن لە حکومەتی بنکە لە ترابلس دژ بە خەلیجە حەفتار لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە.

XS
SM
MD
LG