Accessibility links

پاپا فرانسس لە پەیامی جەژنی کرسمسدا هیوای ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی دەخوازێت


لە پەیامی جەژنی کرسمسدا بۆ شارەکە و بۆ جیهان، پاپا فرانسس نزای کرد بۆ ئەو خەڵکانەی بەهۆی ناڕەوایەتی کۆچ دەکەن و بۆ ئەو منداڵانەی کە پشتگوێ دەخرێن و دووچاری توندوتیژی دەبنەوە. پاپا پەیامێکی تایبەتی کرسمسیشی بۆ ڕێبەرانی سودانی باشور نارد.

لە پەیامە نەریتییەکەیدا بۆ پیرۆزبایی کردنی جەژنی کرسمس کە بە " ئۆربیەت ئۆربی " ناسراوە پاپا گوتی ئەو بیری لای زۆر شوێنی جیهان بوو کە بەهۆی ئابوری، جیۆپۆلیتیک و ناکۆکی ژینگەیی تاریکی ڕوویتێکردوون، بەڵام گوتی ڕووناکی پێغەمبەر عیسا لەوە بەهێزترە.

پاپا فرانسس باسی ئەو منداڵانەی کرد کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕست لە شەڕو توندوتیژیدا دەژین، ئەو ئاماژەی بە سوریا، لوبنان و عێراق کرد. باسی لە خەڵکی ئافریکا کرد، کە لەوێ ڕەوشی کۆمەڵایەتی و سیاسی زۆر جار دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵکی ناچار بن کۆچ بکەن و لەماڵ و خێزانی خۆیان دوور بکەونەوە.

پاپا گوتی " ئەمە هەموی ناعەدالەتییە کە وایان لێ دەکات بە بیابانەکاندا بڕۆن و دەریاکان تێپەڕ بکەن کە بوون بە گۆڕستانی ئەوان، ناعەدالەتیە کە وا دەکات هەمو جۆرە دەستدرێژییەک و ئەشکەنجە و بێڕێزیەکیان لە کەمپەکاندا پێ بکرێت." پاپا گوتیشی " هەر ناڕەوایەتییە وا دەکات لەو شوێنانە بگەڕێنەوە کە رەنگە هیوایان تیایدا هەبێت بۆ ژیانێکی باشتر، بڵام لە بری ئەوە خۆیان لەبەردەم دیوارەکانی کەمتەرخەدمی دەبیننەوە."

ڕۆژی چوارشەممە پاپا نزای تایبەتیشی کرد بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ ڕێبەرانی سودانی باشور. هەروەها دوعای کرد بۆ خەڵکی لە ڤینزوێلا و ئۆکرانیا.

XS
SM
MD
LG