Accessibility links

ئاژانسەکانی کاروباری مرۆیی لە شارۆچکەیەکی یەمەن کارەکانیان ڕادەگرن


دوانزە ڕێکخراوی هاوکاری لە شارۆچکەی زاڵع لە یەمەن کارەکانیان ڕاگرتووە پاش هێرشەکان بۆ سەر باڵەخانەکانیان لە کاتێکدا نەتەوە یەکگرتووەکان بە " زەنگی گرژی و ئاڵۆزی" ناودێری دەکات هاوکاتی هەڵمەتەکانی میدیا دژ بە ڕێکخراوەکانی هاوکاری مرۆیی.

زۆربەی هێرشەکان لە نیوەشەوی ڕۆژی شەممە ڕوویانداوە. سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممەش یەکێکی تر لە ئۆفیسی ئۆکسفام ڕوویدا.

ئەو ئاژانسانەی کە لە نیوەشەوی شەممە بە موشەک و هەنارۆک هێرش کرایە سەریان بریتی بوون لە ئۆکسفام و IRC.

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند بەهۆی هێرشەکانی ڕۆژی شەممە کەسێک بریدنار بوو و زیانی ماڵی زۆری گەیاندە باڵەخانەکان و هەوەها بووە هۆیکاری ڕاگرتنی کارەکانی 12 ڕێکخراوی بەرنامەی هاوکاری لە زاڵع وە هەوەها کاری کردە سەر ژیانی 217 هەزار دانیشتوو.

ڕێکخراوی ئۆکسفام دەڵێت دوو گوللە RPGبەر ئۆفیسەکەیان کوتووە بەڵام کەس بریندار نەبوو. لە هێرشەکەی ڕۆژی سێشەممەدا تەقەمەنی IED بەکار هاتووە.

ڕێکخراوی IRCش دەڵێت ڕۆژی شەممە بە گوللە RPG لە ئۆفیسەکەیان و نێوەندی ژنان دراوە پاسەوانێک بریندار بووە. IRC دەڵێت کارمەندەکان ئامانجی هێرشەکان نەبوون. ئەوانەی کە زیانی زۆریان پێدەگات پاسەوانە یەمەنییەکانن، کە سود لە کارەکانی ئێمە دەبینن."

نزیکەی پێنج ساڵە ناکۆکییەکی زۆر لە یەمەندا هەیە لەو کاتەوەی بزوتنەوەی حوسییەکانی سەر بە ئێران حکومەتەکەکەی سەرۆک عەبدڕەبو مەنسور هادییان لە کۆتایی ساڵی 2014 ڕووخاند. ئەو کودەتایە بووە هۆی هاوپەیمانیەکی بەڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە کە هەوڵی گێڕانەوەی ئەو حکومەتە دەدات کە لە ئاستی جیهاندا دانی پیانراوە.

XS
SM
MD
LG