Accessibility links

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا هۆشداری دژ بە بەکارهێنانی هواوی دەداتە بەریتانیا


ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا ڕۆبەرت ئۆبراین هۆشداری دا بە بەریتانیا لەسەر ڕێگەدان بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای هواوی چینی لە نێو سیستمی تۆڕی پەیوەندی(5G) خۆیدا و دەڵێت کارێکی لەو جۆرە مەترسی دەخاتە سەر دەزگا زانیارییەکانی بەریتانیا.

ڕۆژنامەی فاینانشەڵ تایمس دەڵێت ئۆبراین لە وتووێژێکدا گوتویەتی بە ڕێگای ئەو تەکنەلۆژییە دەتانن نهێنییەکانی دەوڵەت بدزن، جا چ نهێنی ناوکی بەریتانیا بێت یان نهێنییەکانی M16و M15.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا لەو وتووێژەدا کە ڕۆژی سێشەممە بڵاو بۆتەوە دەشڵێت " ئێمە پێمان سەیرە کە خەڵکی لە بەریتانیا وەکو بڕیارێکی بازرگانی دەڕواننە هواوی. سیستمی 5G بابەتی بڕیاری ئاسایشی نیشتمانییە."

ئۆبراین دەشڵێت خەڵکی لە ئەوروپا، ژاپۆن، نیوزیلاند و ئوسترالیا خەریکە تێدەگەن لەو نیگەرانییەی کە ئەمەریکا لەمەڕ هواوی هەیەتی.

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوامە لە فشار خستنە سەر وڵاتانی جیهان تا ڕێگە نەدەن هواوی لە سیتمی5G وڵاتەکاندا کاربکات و دەڵێت گوایە کەرەستەکانی ئەو کۆمپانیایە ڕەنگە لەلایەن بێژینەوە بۆ سیخوڕێ کردن بەکاربێت بەڵام چین بە توندی نکوڵی لێ دەکات.

لە مانگی پێنجدا سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ فەرمانێکی سەرۆکایەتی مۆر کرد و تیایدا بەکارهێنانی ئەو کەرەستە تەکنەلۆژیانەی لەلایەن ئەو کۆمپانیایانەی کە دەشێ مەترسیبن بۆ سەر ئاسایشی نشتمانی قەدەغەکرد.

بەڕێوەبەرایەتی ترامپ هواویشی خستە لیستی ڕەشی بازرگانییەوە و گوتی نیگەرانی ئاسایشیان لەمەڕ ئەو دەزگایە هەیە.

XS
SM
MD
LG