تالیبان، له لێدوانێکدا که بۆ رۆژنامه‌نووسانی ناردووه، ئیدعای کرد کوژرانه‌که له هه‌ریمی پرله ئاژاوه‌ی کوندووز له باکوور ڕوویداوه.
تالیبان هه‌روه‌ها گوتی به مینێکی سه‌رجاده هێرشی بۆ سه‌ر سه‌ربازانی ئه‌فغانی و ئه‌مه‌ریکایی برد له ده‌مێکدا ئه‌و هێزانه ده‌یانه‌ویست هێرشێک بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی تالیبان له ناوچه‌ی چاردارا به‌رن.
تالیبان زۆربه‌ی ناوچه‌ی چاردارای له ده‌ستدایه له ده‌مێکدا حکومه‌تی ئه‌فغان ده‌سه‌ڵاتی به سه‌ر سه‌رکردایه‌تییه‌کانی ناوچه‌که‌دا هه‌یه. تالیبان به توندی به‌ربه‌ره‌کانی ده‌کات که ناوچه‌کان له کوندووز بگرێته‌وه، که له ئه‌م ساڵانه‌ی دواییدا دوو جاران و بۆ ماوه‌یه‌ی کورت توانیوه‌تی ئه‌و ناوچانه بگریته‌وه.
هه‌روه‌ها تالیبان ئیدعای کرد له هێرشه‌که‌دا سه‌ربازێکی دیکه‌ی ئه‌مه‌ریکا له گه‌ڵ فه‌رمانده‌یه‌کی ئه‌فغان به توندی برینداربوون. تالیبان چه‌ندین وێنه‌ی بڵاوکردنه‌وه که پێناسه و جل و به‌رگی خوێناوی ی سه‌ربازه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکایی بوون. ناکرێت له ڕێگای سه‌رچاوه‌کانی سه‌ربه‌خۆ ئیدعاکانی تالیبان پشتڕاست بکرێن له به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لێک جاران زیاده‌ڕه‌وی کردووه.
کوژرانی ئه‌و سه‌ربازه ژماره‌ی سه‌ربازانی کوژراوی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان له ئه‌مساڵدا ده‌گه‌یه‌نیته لانی 19 که‌س.
ده‌گوترێت شه‌ڕی 18 ساڵه له ئه‌فغانستان، خه‌رجێکی 1 تریلیون دوڵاری هه‌ڵگرتووه و ده‌وری 2،300 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا گیانیان له ده‌ستداوه.
له ئێستادا زیاتر له 12،000 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستانێن. به‌شێک له ئه‌و هێزانه خه‌ریکی کرداره‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆرزمن له ده‌مێکدا ئه‌وانی تر به‌شێکن له هاوبه‌ندی به پێشه‌نگی ناتۆ که خه‌ریکی مه‌شقپێکردن ڕاوێژکاری به هێزه‌کانی ئه‌فغانن که شه‌ری تالیبان ده‌که‌ن.