Accessibility links

لە تورکیا خۆپیشاندانێک بۆ پشتگیری کردن لە موسوڵمانە ئۆغۆرەکانی چین ئەنجام دەدرێت


هەزاران کەس لە ئەستەنبوڵ بە ڕێپێوانێکیان ئەنجام دا بۆ پشتیوانیکردنی کەمایەتی ئۆغۆر لە چین و گوزارشتیان لەپشتیوانی خۆیان کرد بۆ یاریزانی دووگۆڵی تیمی ئەرسیناڵی ئینگلیزی مەسعود ئۆزێل بەهۆی ئەو گێرمەوکێشەیەی دروستبووە لە ڕەخنەکانی لەوڵاتی چین بەرامبەر ئەو کەمایەتییە موسڵمانەی کە لەوڵاتەکەدا دەژین.

خۆپیشاندەران دروشمی هەڵواسراویان بەرزکردۆتەوەو لەسەریان نوسراوە وەحشیگەری بوەستێنن و هوتافدەکێشن دەڵێن چین بکوژەو بڕۆدەرەوە لە تورکستانی ڕۆژهەڵات و تورکستانی رۆژهەڵات بە تەنها نییە.

ئۆزێلی یاریزان کە شوناسنامەی ئەڵمانی هەیەو بە ڕەچەڵەک تورکە لە پێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەفتەی ڕابوردوو ڕایگەیاندبوو کەمایەتی ئۆغۆر جەنگاوەرن و بەڕەنگاریی سەتمکاری بوونەتەوە و هەروەها ڕەخنەش لە چین و بێدەنگی موسڵمانان دەگرێت.

بەپێی نەتەوە یەکگرتووەکان و گروپەکانی مافەکانی مرۆڤ کەمایەتی ئۆغۆر بە ملیۆنێک تا دوو ملیۆن دانیشتوانی موسڵمان دەخەمڵێنرێن بەڵام دەستبەسەرن لەچوارچێوەی یاسای بەڕەنگاربوونەوەی تیرۆر و لە بارودۆخێکی سەختدا لەهەرێمی شینگیانگ دەژین.

XS
SM
MD
LG