Accessibility links

وڵاتانی ئیسلامی تاوتوێی بەکارهێنانی زێڕدەکەن بۆ بازرگانی نێوانیان


سەرۆک وەزیری مالیزیا مەهاتر محەمەد ڕۆژی شەممە ڕایگەیادن ئێران، مالیزیا، تورکیا و قەتەر بیر لەوە دەکەنەوە بازرگانییەکانی نێوانیان بە ڕێگای سیستمی ئاڵوگۆڕکردن بە زێڕ بکەن وەکو هەنگاوێک بۆ دەربازبوون لە هەر سزایەکی ئابوری بۆ سەریان.

لە کۆتایی لوتکەیی وڵاتانی ئیسلامی لە مالیزیا، مەهاتر محەمەد ستایشی ئێران و قەتەری کرد بۆ خۆڕاگریان بەرامبەر ئابلوقە ئابورییەکان و گوتی گرنگە بۆ وڵاتانی جیهانی ئیسلام پشتبەخۆیان ببەستن لەبەردەم هەڕەشەکان لە داهاتوودا.

مەهاتر گوتیشی " لە کاتێکدا جیهان دەبینن وڵاتەکان بڕیاری یەکلایەنە دەدەن بۆ سەپاندنی هەنگاوێکی توندی لەو جۆرە، مالیزیا و وڵاتانی تر هەمیشە لەو بیرەدا دەبن کە ڕەنگە هەر ڕۆژێک بڕیارێکی لەو جۆرە دژ بە هەر کامێک لە ئێمە بدرێت."

وڵاتانی عەرەبی هاوپەیمانی ئەمەریکا وەکو عەرەبستانی سعودیە، میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب ( ئیمارات) بەحرەین و میسر پەیوەندی دیپلۆماسی و بازرگانیان نزیکەی دوو ساڵ و نیو لەمەوبەر لەگەڵ قەتەر بڕی بەهۆی ئەوەی گوایە پشتیوانی لە تیرۆرسم دەکات هەرچەندە دۆحا نکوڵی لێ دەکات. هاوکات ئێرانیش لە ساڵی ڕابوردۆوە ڕووبەڕووی سزایەکی توندی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆتەوە.

مەهاتر گوتی " من پێشنیازی ئەوەم کرد ئێمە جارێکی تر بەسەر ئەو بیرۆکەیەدا بچینەوە کە لە نێو خۆماندا دیناری زێڕ و سیتەمی ئاڵوگۆڕکردن بەکار بهێنین." بەمەست لەو دینارە زێڕانە سیستمی کۆنی ئیسلامییە.

XS
SM
MD
LG