Accessibility links

کاریگەری ئیمپیچکردنەکە لەسەر پاشەڕۆژی سەرۆک ترامپ


لە کاتێکدا کە ترامپ دڵنیایە لەوەی کە لە دەسەڵات لانادرێت بەڵام ڕۆژی چوارشەممە بەشێکی دوواڕۆژی دەرکەوت کاتێک بوو بە سیهەم سەرۆک لە مێژووی ئەمەریکادا کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ئیمپیچ بکرێت ( بەفەرمی تاوانبار بکرێت).

ئەو دوو بەندەی کە ترامپی پێ ئیمپیچکرا وەکو ڕەخنەیەکی یاسایی هەمیشە لەگەڵ ترامپ دەمێنێتەوە هەرچەندە خۆی هەوڵ دەدات لە نرخەکەی کەم بکاتەوە و بۆ خۆ بەهێزکردنی لە هەوڵەکانی هەڵبژاردنەوەی بەکاری بهێنێت.

جولیەن زێلایزەر شارەزای مێژووی سەرۆکەکان لە زانکۆی پرنستن دەڵێت مەحاڵە بڕوانیتە سەرۆکایەتییەکەی و باسی ئەن ئیمپیچکردنە نەکەیت. ئەو دەشڵێت " ئیتر ترامپ هەمیشە دەبێتە بەشێک لە باسی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی سەرۆکایەتی. ئۆکرانیا دەبێتە واتەرگەیتی ( ئەو شەرمەزارییەی سەرۆک ڕیچارد نیکسن لەسەری دەستیلەکار کێشایەوە) ، ئۆکرانیا دەبێت بە لوینیسکی ئەو ( لوینیسکی پاش ناوی مۆنیکایە ئەو کچەی کە سەرۆک بیل کڵنتن خۆی دانی پیادانا کە پەیوەندی نا شەرعی لەگەڵیدا هەبووەو لەسەر ئەو پەیوەندییە لە ئەنجومەنی نوێنەران ئیمپیچکرا)."

کتێبەکانی مێژوو ترامپ دەخەنە ئەو بەشەی کە بل کلنتن 21 ساڵە لەمەوبەر، ئەندرۆ جۆنسن 151 ساڵە لەمەوبەر تیایدا تۆمار کران. ڕیچارد نیکسنیش بەر لەوەی ئیمپیچ بکرێت خۆی دەستی لەکارکێشایەوە.

ترامپ خۆی دەزانێت ئەو ئیمپیچکردنە چ کاریگەرییەکی لەسەر دوواڕۆژی دەبێت.

پشتیوانانی لە ماوەی چەند مانگی ڕابوردوودا بەو شێوەیە باسی دەکەن کە پرۆسەی ئیمپیچکردنەکە زیاتر وەکو هێرشێکی تاکە کەسی دەبینێت بۆ ناشەرعی کردنی سەرۆکایەتییەکەی نەک بڕیار لەسەر سەرۆکایەتییەکەی. ترامپ ڕۆژی سێشەممە ڕۆژێک بەر لە ئیمپیچکردنەکە گوتی هیچ بەرپرسیارێتی ئیمپچکردنە چاوەڕوان کراوەکەی ناگرێتە ئەستۆ.

بەڵام شەوێک پێش دەنگدانەکە ترامپ لە ناومەیەکی شەش لاپەڕەی تونددا بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نانسی پیلۆسی گوتووە " تۆ نازانیت و هیچ باکت نییە کە چ زیانێک دەگەیەنیت بە ئەندامە خۆشەویستەکانی خێزانەکەم."

لەو نامەیەی کە توڕەییەکی زۆری پێوە دیار بوو ترامپ نوسیویەتی " سەد ساڵی تریش کاتێک خەڵکی لەم ڕووداوە بڕوانن، دەمەوێت ئەوە تێ بگەن و وانەی لێ فێر ببن بۆ ئەوەی بەسەر هیچ سەرۆکێکی تردا نەیات."

گوتەبێژی کۆشکی سپی ستیڤن گریشام ڕۆژی پێنجشەممە دانی بەوەدا نا کە تراپ دڵگران بووە بە دەرەنجامەکە " سەرۆک زۆر جار دووپاتی کردۆتەوە کە ناخوازێت شتێکی وا بچێتە ناو سی ڤییەکەیەوە."

بەڵام لە کاتێکدا کە کۆمارییەکان زۆرینەن لە سیناتدا ئەوا بێ ناساندنی سەرۆک ترامپ لە دانیشتنی سینات لە مانگی 1 تا ئەندازەیەک مسۆگەرە.

XS
SM
MD
LG