Accessibility links

پوتن سەردانی تورکیا دەکات


Putin_Endorgan
Putin_Endorgan

ووتە بێژی کرملین دیمتری پیسکۆڤ رایگەیاند کە بریار وایە سەرۆکی تورکی و سەرۆکی روسی ڤیلادمیر پوتن کۆببنەوە بۆ دانوستان لەسەر تەنگەژەی لیبیا. هەر وەها بریار وایە پوتن لە مانگی یەکی ساڵی 2020 سەردانی تورکیا بکات.

ووتە بێژی کرملین دیمتری پسکۆڤ ووت چاوپێکەوتنی روسیا و تورکیا بۆ چارسەرکردنی کێشەی سوریا بەردەوام دەبێت.

پسکۆڤ ئاشکرای کرد ئەردوگان و پوتن باس لە تەنگەژەی لیبیا دەکەن و هەر وەها ووت ئەڵبەتە سەرۆک کۆمار ئەردوگان و پوتن هەم لەسەر تەلیفۆن و هەم لە کاتی هاتنی بۆ تورکیا باسی کێشەی لیبیا بکەن و ئەم پرسەش دەبێ لەبەر چاو بگیردرێت.

پسکۆڤ هەر وەها ووت پوتن بریار وایە لە مانگی یەک لە ئاهەنگی کردنەوەی هێڵی گازی سروشتی تورک ئاکامێ بەشداری بکات وە ئەم ئاهەنگ گێڕانە هەڵێکە بۆ دانوستاندن لەسەر ئەو کێشانە و ووتیشی هیچ پلانێک تا ئێستا دا نەنراوە و لەوانەیە گۆڕانی بەسەردا بێت.

XS
SM
MD
LG