Accessibility links

ڕێبەری هۆنگ کۆنگ سەردانی پایتەختی چین دەکات


ڕێبەری هۆنگ کۆنگ کاری لام ڕۆژی شەممە سەردانی بێژینگی کرد، ئەمەش یەکەم سەردانێتی بۆ پایتەختی چین لەوەتای لە مانگی ڕابوردوودا حکومەتەکەی شکستێکی گەورەی لە هەڵبژاردنە خۆجێهییەکاندا بەخۆوە بینی.

لە میانەی ئەو سەردانە چوار ڕۆژییەیدا لام بڕیارە تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئابوری هۆنگ کۆنگ لەگەڵ کاربەدەستانی چیندا بکات. بڕیاریشە ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ سەرۆکی چین شی ژینپینگ کۆببێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ماوەی شەش مانگی ڕابوردوودا خۆپیشاندانی دژ بە یاساییدەسەڵاتی زیاتری چین بە سەر هۆنکۆنگەوە ( کە ئێستا یاساکە پوچکەڵ کراوەتەوە ) هەرێمەکەی گرتۆتەوە، هەندێک جار لەو خۆپیشاندانانەدا توندوتیژیش ڕوویان داوە. خۆپیشاندەران داوای ئازادی دیموکراسی زیاتر دەکەن.

سەدان هەزار کەس لە ڕۆژی شەممەی ڕابوردوو خۆپێشاندانیان دژ بەوە ئەنجام دا کە دەڵێن بێژینگ ئازادییەکانیانی بنکۆڵ کردووە لەو کاتەوەی کە ئەو کۆلۆنییەی پێشوی بەریتانیا لە ساڵی 1997 ڕادەستی چین کراوەتەوە. زۆربەی خۆپیشاندەرە گەنجەکان لە حکومەتەکەی لام توڕەن و دەڵێن نەیتوانیوە کێشەی نایەکسانی کۆمەڵایەتی لە یەكێک لە شارە هەترە گرانبەهاکانی جیهاندا چارەسەر باکت.

XS
SM
MD
LG