Accessibility links

تورکیا دەڵێت هێشتا لیبیا داوای ناردنی هێزی لێی نەکردووە


Turkey US Syria

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند هێشتا لیبیا داوای لە تورکیا نەکردووە هێز بنێرێت بۆ پشتیوانی کردن لەو حکومەتەی کە لە ئاستی نێونەتەوەیدا دانیپیانراوە و شەڕی دژ بە هێزەکانی ناسراو بە LNA سەر بە حەلیفە حەفتار دەکات.

کاتێک لە کۆبونەوەی دۆحا لەو بارەیەوە پرسیار لە چاوشئۆغڵو کرا گوتی " نەخێر جارێ نا".

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەفتەی ڕابوردوو گوتی تورکیا دەشێت هێز بنێرێت بۆ لیبیا ئەگەر حکومەتی بنکە لە تەرابلوسیفەیاز ئەلسەراج داوا بکات. ئەمەش دوابەدوای ڕێککەوتنێکی ئاسایش و لەشکری لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

XS
SM
MD
LG