Accessibility links

ڕاپۆرتی ساڵانەی CPJلەسەر ڕەوشی ڕۆژنامەگەری لە جیهاندا


کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان ناسراو بە CPJ ڕۆژی چوارشەممە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاو کردەوە کە تیایدا دەڵێت ژمارەی ئەو ڕۆژنامەوانانەی لە جیهاندا لە زینداندان نزیکەی لە بەرزترین ئاستەوە و چین، تورکیا، عەرەبستانی سعودیە و میسر بە شوێنی زۆرترین زیندانی ڕۆژنامەوان لە جیهاندا دادەنێت.

لە ئاماری زیندانیانی ساڵی 2019 ی CPJ دا ‌هاتووە " بۆ چوار ساڵی لەسەر یەکە، سەدان ڕۆژنامەوان لە سەرانسەری جیهاندا لە زینداندان لە کاتێکدا تاکڕەوەکانی وەکو شی ژیپینگ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، محەمەد بن سەلمان و عەبدول فەتاح ئەلسیسی هیچ ئاماژەیەکی کەمکردنەوەی سەرکوتکردنەکانی میدیا نیشان نادەن."

هەرچەندە ژمارەی ئەو ڕۆژنامەوانانەی لە سەرانسەری جیهاندا لە زینداندان لە ساڵی 2019 لە 253 وە بە ئاستەم کەمبۆتەوە بۆ 245، بەڵام ڕێکخراوەی چاودێری ئازادی ڕۆژنامەگەری بنکە لە نیویۆرک دەشڵێت سزادانی ڕۆژنامەوانان بە بیانوی ڕاپۆرتی هەڵە یان " نادروست" بەردەوام لە زیادبووندایە.

ژمارەی ئەو ڕۆژنامەوانانەی بۆ " هەواڵی نادروست" سزا دراون بەرزبۆتەوە بۆ 30 بە بەراورد لەگەڵ 28 ی ساڵی ڕابوردوو." ڕاپۆرتەکە دەڵێت ئەمەش زیاتر لە میسر ئەنجام دراوە.

لە ساڵی ڕابوردوودا وڵاتانی زۆردار لە ناویاندا ڕوسیا و سینگاپور ئەو یاسایانەیان چەسپاند کە تیایدا بڵاوکردنەوەی " هەواڵی ‌هەڵە" بە تاوان هەژمار دەکرێت.

لە ساڵی 2015 وە بۆ یەکەم جارە کە تورکیا بە یەکەم گەورەترین وڵاتی زیندانی بۆ ڕۆژنامەوانان ناودێر نەکراوە ئەمەش بەشێکی بەهۆی ئەوەیە کە ئانکەرە " ڕێگەی لە نزیکەی هەمو جۆرە ڕاپۆرتی ڕۆژنامەگەری سەربەخۆ گرتووەو ئەو ڕۆژنامەوانانەی ئازاد کردووە کە چاوەڕوانی دادگایی کردن یان پێداچوونەوە بەسەر دۆسێکەیاندا دەکەن."

چین کە دووهەم وڵات بوو پاش تورکیا و و بە یەکێک لە شوێنە هەرە سەرکوتکارەکانی ڕۆژنامەوانان دادەنرێت 47 ڕۆژنامەوانی تیایدا لە زینداندایە ئەمەش هەمان ژمارەی ساڵی 2018 یە کە زۆربەی لە ئەنجامی ڕاپۆرت کردن و بەڵگەنامە دروستکردن لەسەر هەراسانکردنی موسولمانە ئۆگۆرەکان ی هەرێمی شینژینگ زیندانی کراون.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بە دۆسێیەکی نوێی چین دەکات کە تیایدا سۆفیا هۆانگ شویقین کە وەکو ڕۆژنامەوانێکی لێکۆڵەر سەربەخۆ کاری دەکرد لە مانگی 10 دەستبەجێ پاش نوسینێکی لە بلۆگەکەی خۆیدا سەبارەت بە خۆپیشاندانە دیموکراسیخوازەکانی هۆنگ کۆنگ دەستگیر کرا.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە لە عەرەبستانی سعودیەش ژمارەی ئەو ڕۆژنامەوانانەی کە لە زینداندان 26 ڕۆژنامەوانن هاوکاتی ئیدیعاکانی ئەشکەنجەدانیش.

لێکۆلەرانی CPJ دەڵێن زیاد بوونی ژمارەی دەستگیرکراوەکان و تۆماری هەراسانکردنەکان سەرکوتکردنی دڕندانە لە ژێر دەسەڵاتی شازادەی جێنشینی سعودی محمەد بن سەلمان نیشان دەدات کە کاربەدەستانی ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان تاوانباری دەکەن بە کوشتنی نوسەری واشنتن پۆست جەمال خاشوقچی لە نێو باڵیۆزخانەی عەرەبستانی سعودیە لە ئەستەنبوڵ لە ساڵی 2018.

محەمەد بن سەلمان لە میانەی بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا لەگەڵ کەنالی تەلەفیزیۆنی CBS لە مانگی 9 بەرپرسیارێتی کوشتنەکەی خاشوقچی گرتە ئەستۆ بەڵام نکوڵی لەوە کرد کە فەرمانی کوشتنی دابێت.

دەقی ڕاپۆرتەکەی CPJ لەم لینکەوە ببینە

.https://cpj.org/2019/12/cpj-to-release-annual-list-of-journalists-imprison-4.php

XS
SM
MD
LG