Accessibility links

لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوی تەقەکردن لە نێو بنکەی ئاسمانی هێزی دەریایی فلۆریدا بەردەوامە


کاربەدەستانی ئەمەریکا لێکۆڵینەوە لەسەر هێرشێکی کوشندەی خوێندکارێکی سعودی دەکەن لە بنکەی ئاسمانی هێزی دەریایی فلۆریدا بۆ ئەوەی بزانن ئایە ئەو هێرشە لەلایەن تیرۆرستانەوە هان دراوە یان نا.

خوێندکارێکی فڕۆکەوانیعەرەبستانی سعودیە ڕۆژی هەینی دەستڕێژی بەنێو پۆلەکەیدا کرد لە بنکەی ئاسمانی هێزی دەریایی لە پێنساکۆلا، سی کەسی کوشت. لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە کاربەدەستانی چەسپاندنی یاسا گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو بنکەکە داخرا و پاشان پۆلیسێک تەقەی لە هێرشەبەرەکە کردەوە و کوشتی. 12 کەس لەو هێرشەدا بریندار بوون.

سیناتۆری ئەمەریکا نوێنەرای فلۆریدا ڕیک سکات بەیاننامەیەکی توندی بڵاو کردەوە و تیایدا ئەو هێرشە بە کردارێکی تیرۆرستی ناودێری دەکات " جا ئەگەر هێرشبەرەکە لەلایەن ئیسلامی ڕادیکاڵەوە هان درابیت یان خۆی مێشکی تەواو نەبێت."

سکات گوتوشیەتی ئەمە " ڕوونە کە پێویستە ئێمە هەنگاو بنێین بۆ ئەوەی دڵنیابین هەمو بیانییەک بە تەواوەتی بپشکێندرێت بەر لەوەی بتوانێت بچێتە شوێنێکەوە کە سەربازانی ئێمەی لێیە."

هەرچەندە شارەزایەکی ئاسایشی نیشتیمانی لە ڕێکخراوی هەرەتیج هۆشداری دژی ئەوەیدا کە دەستبەجێ ئەم ڕووداوە بە تیرۆرستەوە گرێ بدرێت.

فەرمانڕەوای فلۆریدا ڕان دیسانتیس گوتی ئەو هێرشبەرە ئەندامی لەشکری سعودی بووە کە بۆ مەشق و ڕاهێنانی فڕۆکەوانی لەو بنکەیەی فلۆریدا بووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:00 0:00


XS
SM
MD
LG