Accessibility links

خلوسی ئاکار: تورکیا لە شەڕی دژ بە تیرۆردا بە تەنها جێهێڵدرا


وەزیری بەرگری تورکیا خلوسی ئاکار ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند هاوپەیمانانی ناتۆ لە کۆبونەوەی لەندەن لەم هەفتەیە نەگەیشتن بە ڕێککەوتنێک و ئانکەرەش تەنها مایەوە لە شەڕی دژ بە تیرۆرسمدا.

بەر لە کۆبونەوەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە لەندەن سەرۆک وەزیری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان هەڕەشەی کردبوو پشتیوانی بەرنامەی هاوپیمانییەکە ناکات بۆ بەرگری پۆلۆنیا و وڵاتانی باڵکان ئەگەر قائیل نەبن بۆ دەستنیشانکردنی یەپەگە وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆرستی، بەڵامدوواجار تورکیا قائیل بوو بە بەرنامەکەی ناتۆ بۆ بالکان.

کەناڵی تەلەفیزیۆنی NTVلە زاری خلوسی ئاکارەوە دەڵێت " ئەمە شتێکی گونجاو نییە کە هەندێک گروپ هەوڵ بدەن دەستبخەنە نێو ئەو هەنگاوانەی ئێمە دەینێین بۆ ئاسایشی نیشتمانیمان." ئاکار گوتیشی لە کۆتاییدا هیچ ڕێککەوتنێک ئەنجام نەدراو ئێمە بە تەنها ماینەوە لە شەڕی دژ بە تیرۆردا.

XS
SM
MD
LG