Accessibility links

تورکیا دەڵێت بەهۆی هێرشێکی هاوەن لە سنوری تورکیا دوو سەربازی تورک کوژراون


وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند گولە هاوەنێک داوێتی لە بازگەیەکی سەبازی لە سەر سنوری سوریا، دەرئەنجام دوو سەربازی تورکی کوژراون.

وەزارەتی ئاماژەپێدراو لە بەیانامەیەکدا گوتی "دوو سەربازمان دوێنێ چوارشەممە لە شارۆچکەی ئاکچەکەلە سەر بە پارێزگای سانلورفە شەهید بوون". بەڵام هیچ ئاماژەی بەوە نەکرد کە ئایا ئەو گولە هاوەنە لە خاکی سوریاوە هاوێژرابوو یان نا ، بەڵام گوتی کە هێزەکانی تورکیا بە تۆپارانێکی زۆر وەڵامی ئەو گولە هاوەنیان داوەتەوە.

XS
SM
MD
LG